riklam

مەحمود سەنگاوی: قوباد تاڵەبانی بەبرژانگەكانی چاوم دەپارێزم

ی.ن.ک‌‌ 09:20 PM - 2018-09-22
.

.

لە درێژەی پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ لیستی 105 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ 22-9-2018 لە قەزای چەمچەماڵ بە ئامادەبوونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سیروان كوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی و مستەفا چاڵاوی ئەندامی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی كۆبوونەوەی مەكتەبی رێكخستنەكانی یەكێتی لەگەڵ سەرجەم رێكخستەكانی قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدرا.

دواتر لە وتارێكدا سیروان كوێخا نەجم وتی: پێویستە هەموومان دڵسۆزانە وەك چۆن هەمیشە بەرگریمان لە یەكێتی كردووە ئەمجارەش دەبێت بە دەنگەكانمان پشتیزانی بكەین بۆ شادبوونی رۆحی مام و شەهیدەكانمان.

هەر لە مەراسیمەكەدا مەحمود سەنگاوی رایگەیاند: هاتووین لەبەدرەمتان داوای لێبوردن بكەین ئەگەر ئەو بەڵێنانەی داومانە نەمانتوانیبێ بەشێكی جێبەجێ بكەین، بەپشتیوانی ئێوە بەشێك لەو ئەركانەی كە ماوە لەسەرشانی قوباد تاڵەبانی بۆتان جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی:دەمەوێت روونكردنەوەیەك بدەم سەبارەت بەو رەخنانەی لە قوباد تاڵەبانیم گرتووە، ئەو رەخنانە مانای ئەوە نییە كە رقم لە قوباد تاڵەبانی بێت ئەو كوڕی سەركردەی كۆچكردووی ئەم وڵاتە جەنابی مام جەلالە من لە ناخی دڵمەوە خۆشم ئەوێت، پێم خۆشە ئەگەر گوللەیەك بۆ قوباد تاڵەبانی بێت بەر مەحمود سەنگاوی بكەوێت لەبەر ئەوەی مەحمود سەنگاوی بەشێكی زۆری تەمەنی بەڕێكردووە رەنگە ئەمجارە تەتوانێت خەبات بكات بەڵام قوباد تاڵەبانی رۆڵەیەكی گەنجی كوردستانە و دەتوانێت ئەو ئەركانەی ئێمە جێبەجێمان نەكردووە  تەواویبكات.

مەحمود سەنگاوی راشیگەیاند: بۆیە گوێمان لە هەندێك لایەنە كە بەمەبەستی بانگەشە رەخنەكانم لێدەداتەوە من رەخنەم لە كادرێكی حزبەكەم گرتووە لەبەر خۆشەویستی حزبەكەم لەبەر خاتری گۆڕەكەی جەنابی مام جەلال داوای خزمەتگوزاری زیاترم لێكردووە، من رقم لە قوباد تاڵەبانی نییە، بە برژەنگەكانی چاوم ئەیپارێزم، ئەوانەی ئەو دەهۆڵانە لێدەدەنەوە نەیارانی یەكێتین من داوا لە گۆڕان دەكەم بگەڕێنەوە ماڵە گەورەكەی یەكێتی و پێكەوە هەوڵەكانمان بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمانەوە نەك وەك دوژمن قسەكانمان پشانبەن.

هەربۆیە ئێستاش شانبەشانیان دەگەڕێم و داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەم دەنگ بدەن بە لیستی 105 ی یەكێتی ژمارە 1 بۆ ئارامی..هەلی كار..خزمەت.

لە بەرامبەریشدا كوردستان لەبەرامبەریشداپێشمەرگە كەم ئەندام بووەكانی سەنگەر و رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی  بەڵێنیان دووپات كردەوە كە هەمان دەروێشەكەی تەكییەكەی مامیان بن و لیستی یەكێتیش كە بە لیستی یادگاری سەرۆك مام جەلال ناوی دەبەن لە پێش پاراستنی سەروماڵیان بێت و بەڵێنیاندا كە رۆژی 30/9 بكەنە كەرنەڤاڵی سەوز لە كوردستاندا.

هەروەك چۆن لە رابردوودا هیوای گەلەكەیان بوون لە ناو دڵی حزبی جەماوەرو شەهیداندا بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و قۆناغ بە قۆناغ پشتیوان و راگری بەهێزی حزبەكەیان بن.

 

PUKmedia  گەلی كوردستان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket