له یه‌كێتیه‌كی سلێمانییه‌وه بۆ یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێرو بادینان
ی.ن.ک 07:38 PM - 2018-09-22.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ڕۆژانێكی ئێجگار سه‌خت و دژوار‌دا دروست بو كه‌لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌دوای شكۆی ساڵی (1974) ه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و جارێكی تر شۆڕشی چه‌كداری محاڵه كورد كوشی گه‌وره‌ترین كاره‌سات و نه‌هامه‌تی بوو. ته‌واو ئه‌وه بوو به‌به‌شێك له‌تێكۆشه‌ران و خه‌بات گێڕان و تینوی كوردایه‌تی دژی چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم و زۆر‌و جارێكی تر بڕیاریاندا كڵپه و مه‌شخه‌ڵی شۆڕش هه‌ڵگرسێنن. كه‌ئه‌م جاره‌یان كه شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ناوده‌برێت كه به ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م شۆڕشه ده‌كات. كه بووه جێگای هیواو ئومێدی خه‌ڵك، چونكه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌دوای تروسكایه‌تی و ڕوناكیدا ده‌گه‌ڕان له‌و تاریكاییه‌ی نیگه‌رانیان بێت ئه‌وه‌بوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاریكی به‌زاندوو ڕوناكی و ئومێدی خسته‌دڵ و هه‌ناوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و زه‌نگی شۆڕش و فیداكاری به‌رگری لێدان و هه‌ره‌سی به‌هه‌ره‌س هێناو دروشمی نه‌سره‌وتن تاسه‌ركه‌وتن شۆڕش به‌ره‌ی سه‌ندو ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر بووه جێگه‌ی ئومێدی خه‌ڵك و شاره‌كان. سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركوك و ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كان زۆرێك له تێكۆشه‌ران سه‌ركرده‌كانی فه‌رمانده‌كان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و جوامێری به‌خشی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و داد په‌روه‌ری و دژی زوڵم و چه‌وسانه‌وه تاگه‌یشته ئه‌م ڕۆژه بۆیه ئێوه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێری دێرین وه بادینانی ده‌لال و به‌ده‌ر نه‌بوون له به‌خشینی خوێن و گیان فیداكاری له‌و ڕۆژگاره سه‌خت و دژوارانه دا ئێوه‌ش ڕۆڵه‌كانتان هاوخه‌باتی تێكۆشه‌ره‌كان بوون له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرش و قوربانی دان و بونه به‌شێكی زیندوو له هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش.ئێوه‌ش قه‌ڵانی پۆڵای یه‌كێتین وه ئه‌زانم خه‌باتی ئێستای ئێوه زۆر سه‌خت و دژواره جیاواز ترره له‌وه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و شاره‌زوورو ڕاپه‌ڕین چونكه ئێوه ئێستاش له خه‌باتی به‌رگریدا له جۆرێك خه‌باتی نهێنیدایه. ئێوه ئێستاش ئه‌و ئازادییه‌ی خوێنتان بۆ به‌خشی ڕۆڵه‌كانتان كرده قوربانی بۆی لێتان زه‌وت كراوه . ڕۆژانێك ئێوه‌بوون توانیوتانه هه‌ولێریش و بادینان ڕزگار بكه‌ن له ژێر ده‌ستی زوڵم و زۆری به‌عس كه‌چی ئێستا هه‌ر ئێوه ئازار ده‌درێن ئه‌چه‌وسێنه‌وه له ژێر ده‌ستی تاكه هێزێك كه تا دوای ڕاپه‌ڕینیش خۆشیان هیوایان به هیچ نه‌مابوو. ئێوه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر و بادینان هه‌میشه ئازاد و ڕۆشن بیر‌و چاونه‌ترس بوون. ئێوه‌ش خاوه‌نی خه‌باتن ئێوه‌ش خاوه‌نی یه‌كێتین هه‌ولێر له‌مێژه به‌قه‌ڵای سه‌وزی یه‌كێتی ناسراوه ئه‌بێ هه‌روا بمێنێته‌وه ئه‌بێ ئه‌و قه‌ڵایه سه‌وز پۆش بكه‌ینه‌وه، بادینان شوێنی خه‌باتی ئازاد‌و هاوڕاو مێژووی خه‌باتی برایم عه‌زۆیه، هه‌رگیز یه‌كێتی لێ دانابڕێت. بادینان بادینانی یه‌كێتییه‌كانه ئێوه خۆڕاگر‌و پۆڵان وه‌ك چۆن له‌ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بادا بادینان هه‌ره‌سی به هه‌ره‌س هێنا ئێستاش ئێوه ته‌واوكه‌ری خه‌باتی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ن ئێوه ئازاد و دلێرن. ئێستا خه‌باتی په‌رله‌مانی جاران به‌چه‌ك بوو ئێستا به قه‌ڵم.بۆیه باهه‌موان پێكه‌وه له‌خوێندنگه‌كه‌ی مام له‌سه‌ر ڕێبازی مامی گه‌وره به‌رده‌وام بین ئه‌و دیوار‌و به‌ربه‌سته‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه بۆ ئازادی ده‌ربڕین و بۆ به‌ده‌ست هێنانی دیموكراسی باهه‌موومان پێكه‌وه كاربكه‌ین خه‌بات بكه‌ین ماڵبه‌ماڵی هه‌ولێری بادینانیه‌كان و سلێمانی و گه‌رمیان و كوێستان بكه‌ین تا زۆرترین ده‌نگ بۆ یه‌كێتییه‌كه‌مان بهێنین و لیستی (105) سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی سه‌رخه‌ین سه‌رۆكی لیست بیرمان نه‌چێت كوڕی مامه ئه‌و په‌یامه‌كه‌ی (ئارامی، هه‌لی كار، خزمه‌ت) باهه‌موان به ئارامی و له پێناو دۆزینه‌وه‌و هه‌لی كار‌و بۆ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ ئازادی پێكه‌وه ژیان تۆڵه‌ی داگیركردنی هه‌ولێر به‌هێزو روونكردنی ئازادی له بادینییه‌كان به ده‌نگه‌كانمان ڕۆژی (30\9) سلێمانی و هه‌ولێرو بادینان و گه‌رمیان و كوێستان و ئاستی نیشتمان سه‌وز پۆش بكه‌ین .
PUKmedia ڕێبوار ستار
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24