riklam

ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر فست ده‌ستیپێده‌كات

هەمەرەنگ 05:41 PM - 2018-09-22
.

.

چالاكیه‌كانی "ئۆكتۆبه‌ر فست" ی گه‌وره‌ فێستیڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ 22ی ئه‌یلول چالاكیه‌كانی سه‌دو هه‌شتاو پێنج هه‌مین فێستیڤاڵی "بیر" ه‌، خواردنه‌وه‌ كه‌به‌"ئۆكتۆبه‌ر فێست" ناسراوه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كانی دونیا ده‌ژمێردرێ له‌شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا به‌هه‌ڵبچڕینی یه‌كه‌مین به‌رمیلی "بیره‌" كه‌له‌لایه‌ن پارێزگاری میونشنه‌وه‌ كرایه‌وه‌و یه‌كه‌مین په‌رداخی گه‌وره‌ی نۆشكردنیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی باڤاریا"ماركوس زودر" به‌رزكرایه‌وه‌و فێستیڤاڵ ده‌ستی به‌چالاكیه‌كانی كرد.

بڕیاریشه‌ ئه‌م ساڵ  6 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو جیهانه‌وه‌ سه‌ردانی ڤاله‌ بكه‌ن چالاكیه‌كانیش ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت واته‌ تا 7ی مانگی داهاتوو..لای خۆشیه‌وه‌ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵی گرتۆته‌به‌رو ڕاشیانگه‌یاند كامێره‌ی چاودێری زۆریان داناوه‌و ناوچه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ش سیاج كراوه‌و له‌ده‌روازه‌ی چونكه‌ له‌ ژوره‌وه‌شدا خاڵی پشكنینیان داناوه‌و سودیشیان له‌خه‌ڵكانی تر وه‌رگرتووه‌ كه‌ كامێرای چاودێری بچوكیان به‌جلو به‌رگه‌كانیانه‌وه‌ بۆ دامه‌زرێندراوه‌و جانتای گه‌وره‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و نزیكه‌ی 600 پۆلیس بۆ پاراستنی ته‌رخانكراوه‌ هه‌مانكات هاتوچۆی فڕۆكه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌كراوه‌ بۆیه‌كه‌مینجاریشه‌ ئه‌مساڵ پۆلیس گروپی ناسراو به‌ "سوپه‌ر ریكۆگنایزر" بخاته‌كار واته‌ كه‌سانێك كه‌ توانای تایبه‌تیان هه‌یه‌ له‌ سه‌رنج و ده‌ستنیشانكردنی جوله‌ی گومانلێكراوانداو به‌شێوه‌یه‌كی كارا ده‌توانن به‌دواداچونیان له‌سه‌ر بكه‌ن و چاودێریان بكه‌ن و سودیش له‌كامێرا چاودێریه‌كان وه‌رگرن كه‌ئه‌مساڵ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پاردا ئه‌و كامێرایانه‌ زیادكراون، ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌پۆشینی جل و به‌رگی كلتوری باڤاری و بیره‌ خواردنه‌وه‌ ناسراوه‌و و په‌رداخه‌كانی به‌جێك ناسراوه‌و نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ 11 ئۆیڕۆو په‌نجا سه‌نته‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
س: میونشنTZ







ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket