riklam

حاكم قادر: گەنجانی یەكێتی نەوەی داهاتووی پێشخستنی گەلن

ی.ن.ک‌‌ 05:21 PM - 2018-09-22
.

.

حاكم قادرحەمە جان رایگەیاند: هەرچەندە لیستەكەمان، لیستی (105) ی یەكێتی یەكەتان ژمارەیەكی بەرچاو لە توێژی ژنان لەخۆدەگرێت و زۆرترینیان لە ڕووسورانی كچ ونەوەی شەهیدانن،وەلێ‌ پێویستە هەڵوێستەكانتان یەكخەن , ڕیزەكانی خۆتان پتەوكەن،بۆ بەدەستهێنانی مافەكانتان،هەوڵەكانتان بخەنەگەڕ ولەداهاتوودا بۆ بەشداری لەسەرجەم كایە سیاسی وكۆمەڵایەتی وكارگێڕییەكان دا بەمەبەستی برەو دان بەكۆمەڵگا، بەشداری كارا بگێڕن و نوێنەرایەتی ژنان وخەڵك بن بەگشتی .

ئەو وتانەی هەڤاڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی وسەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەرپەرشتی كردنی ئەو كۆبوونەوە فراوانەدا هات كە بۆ گەنجان ولاوانی كچان وژنانی شاری سلێمانی ڕێكخرابوو،لەدرێژەی ووتەكانیدا ئامۆژگاری وڕێنوێنی ئامادەبوانی كۆبونەوەكەی كرد كەسەرجەمیان خوێندكاری ئامادەیی وپەیمانگاو زانكۆ بوون كۆششی زیاتر بكەن تا لەقۆناغەكانی خوێندن سەركەوتنی گەورە بەدەستبێنن .

لەبەشێكی دیكەی ووتەكانیدا داوای لێكردن گەشەی زیاتر بەهەڵمەتی ڕووەو یەكێتی ودیاردەی گەرانەوە بۆ نێو ماڵەگەورەكەی یەكێتی بدەن وپێشوازی لەهەموو ئەو كەسانە بكەن كەدەخوازن لەنێو ڕیزەكانی یەكێتی دا درێژە بەخەباتی سیاسی بدەن وپێی ڕاگەیاندن بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی لیستی شەهیدان و لیستی خەڵك ولیستی كچان وكوڕانی نەوەی داهاتوو، لیستی (105) ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هیمەت بكەن بۆ ڕۆژی 30/9 ، سەركەوتنی گەورە لەسەر سندوقەكانی دەنگدان تۆماربكەین . 

  PUKmedia راگەیاندنی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket