قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی 30ی ئه‌یلول سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له بادینان تۆمار ده‌كات
ی.ن.ک 04:09 PM - 2018-09-22.
به‌ئاماده‌بوونی كاندیدانی لیستی 105 ی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌كی زۆر له كادیران و ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری لیستی 105ی یه‌كێتی و به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ش به ساتێك وەستان به‌بێ ده‌نگی بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر له لایه‌ن له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكراو رایگه‌یاند: بۆ ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی لیستی 105ی یه‌كێتی له دهۆك لیژنه‌ی ئاماده‌كار هه‌وڵی زۆریاندا كه له شوێنێكی گه‌وره تر له‌م جێگایه كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام مخابن رێگه‌مان پێنه‌درا، هه‌رچه‌ند هه‌وڵماندا به‌ڵام رێگه‌مان پێنه‌دراو ئاسته‌نگی زۆرمان بۆ دروستكرا، كه كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئارامی له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا كه‌مه‌و سنووری بادینان پێویستی زۆری به ئارامی و ئاشته‌وایی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به سه‌رخستنی یه‌كێتی و لیستی 105 ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلولدا تابتوانین به‌رنامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه خۆی له ئارامی .. هه‌لی كار .. خزمه‌تدا ده‌بینێته‌وه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا بكه‌وێته كار‌و جێبه‌جێبكرێت.
نێروه‌یی وتیشی: گروپێك له ده‌ڤه‌ری بادینان به پیلان كارده‌كه‌ن بۆ شێواندن و دڕاندنی پۆسته‌كانی لیستی 105ی یه‌كێتی، به‌تایبه‌ت كاندیدی ژماره (1) ی یه‌كێتی كه قوباد تاڵه‌بانی-یه، بۆیه ئه‌و پیلانگێرییه ئیدانه ده‌كه‌ین و رونیشه لامان ئه‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر خه‌ڵكی خۆڕاگری یه‌كێتی نابێت له ده‌ڤه‌ری بادینان و ئه‌وان به سه‌رخستنی لیستی 105ی یه‌كێتی وه‌ڵامی ئه‌و پیلانگێڕییه ده‌ده‌نه‌وه‌و تا بتوانین به‌رنامه‌ی یه‌كێتی كه ئارامی .. هه‌لی كار .. خزمه‌ته له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا جێبه‌جێی بكه‌ین و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌نجامبده‌ین.
پاشان عه‌بدولباری زێباری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 4 ی دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: بادینان گرنگی تایبه‌تی هه‌یه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مێژووش شایه‌ته یه‌كه‌م تروسكه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رابه‌رایه‌تی ده‌كرد، له دهۆكه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، كه یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی سه‌ره‌تایی له ناوچه‌ی بادینانه‌وه جوڵه‌ی پێكراو گه‌یشته شاخه‌كانی كوردستان، وتیشی: داوا له خه‌ڵكی دهۆكی خۆراگر ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی لیستی 105ی یه‌كێتی ده‌نگ به لیستی 105 ی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی بده‌ن تابتوانین به‌رنامه‌كانی لیسته كه خۆی له ئارامی .. هه‌لی كار.. خزمه‌ت-دا ده‌بینێته‌وه جێبه‌جێبكه‌ین و خزمه‌تی زیاتر به كوردستان به‌گشتی ده‌ڤه‌ری بادینان به تایبه‌تی بكه‌ین.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو سوپاسی هاووڵاتیانی شاری دهۆكی ده‌لالی خۆشه‌ویستی كرد بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌یان له یه‌كێتی و لیستی 105ی یه‌كێتی و داواشیلێكردن له 30 ی ئه‌یلول بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی بده‌ن تا بتوانین هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه رابگرین و بتوانین به‌رنامه‌كانی لیستی 105ی یه‌كێتی جێبه‌جێبكه‌ین و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین بێ جیاوازی.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: یه‌كێتی خۆی هێزێكی ئاشتی خوازه‌و ده‌یه‌وێت ئاشتی و ئازادی له هه‌موو شوێنێكی كوردستان به‌رقه‌راربێت، هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتی شانازی به دهۆك و زاخۆوه ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری بادینان ئاشتبێته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان له رۆژی 30ی 9 بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 105ی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی بده‌ین و تابتوانین هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێنینه‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان، وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له 30 ی ئه‌یلول له سنووری بادینان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمارده‌كات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28