riklam

حاكم قادر: بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی 105

ی.ن.ک‌‌ 02:38 PM - 2018-09-22
.

.

دامه‌زراندنی حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی،  فراوانكردنی پانتایی دیموكراسی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی وپاراستنی سه‌روه‌ری یاسا وچه‌سپاندنی كه‌شێكی ئارام وله‌بار وخستنه‌ گه‌ڕی پرۆژه‌و كاره‌   خزمه‌تگوزارییه‌كان وده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار وڕه‌خساندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست كارنامه‌ی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌و داواتان لێده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانتان بۆ سه‌رخستنی لیستی شه‌هیدان بخه‌نه‌گه‌ڕ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌دا هات كه‌له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتی وجێگره‌كانیان وبه‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو فه‌رمانبه‌ری كادیری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌ی برد .

هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ گرنگی یه‌وه‌ رۆڵی دیارو به‌رچاوی كادیرانی یه‌كێتی له‌پشكی حكومه‌تدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: بۆ باشتر كردنی بارو گوزه‌رانی هاووڵاتیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی زێده‌تر خۆماندوو بكه‌ن و به‌كاره‌ باش و هیمه‌ته‌كانتان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی سه‌نگینی یه‌كێتی له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی پارسه‌نگی سیاسی له‌ناوخۆو ناوچه‌كه‌و دنیادا بگه‌ڕێننه‌وه‌ .

گه‌نجان نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و سه‌ركرده‌ و پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مانن له‌داهاتوودا، به‌گه‌ڕانه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان له‌ نێو ماڵه‌گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی وپه‌یوه‌ندیكردن به‌ ڕیزه‌كانی یه‌وه‌، یه‌كێتی گه‌شاوه‌و، نیشتمان ئاوه‌دان و ڕووه‌ و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌پێشوازی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گه‌نجی خۆڕاگرو خوێن گه‌رمی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق له‌ناوچه‌ی شاره‌زوور، وێڕای به‌خێرهێنانه‌وه‌ی گه‌رمیان بۆ سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی، ئومێدیشی خواست له‌م ڕۆ به‌دوواوه‌ له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا درێژه‌ به‌خه‌باتی سیاسی  بده‌ن و پێی راگه‌یاندن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵه‌كانتان بخه‌نه‌گه‌ڕ و پێگه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌تان بۆ  بۆ كوالیتی ئاستی  به‌رز ئاڕاسته‌ بكه‌ن  تا هه‌لی كاربۆگه‌نجان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان بگه‌ێنین وئارامی بۆ نیشتمان بڕه‌خسێنین هیمه‌ت بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی لیستی (105) ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket