riklam

خانمان ده‌توانن به‌م شێوه‌یه‌ پارێزگاری له‌ قژیان بكه‌ن

ژنان‌ 01:52 PM - 2018-09-22
.

.

هه‌موو خانمێك خاوه‌نی جوانیه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی، به‌پێی شێوازی ژیانی خۆی و ئه‌و شێوازه‌ی بۆی گونجاوه‌، پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ پاراستنی بریقه‌و زیندوێتی قژمان هه‌فته‌ی چه‌ند جار قژمان بشۆین؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ په‌یوه‌ندی به‌ جۆری قژو جۆری پێستی سه‌ری كه‌سه‌كان و چۆنێتی شۆردنی هه‌یه‌.

جۆره‌كانی قژ

قژی چه‌ور

سروشتی قژی چه‌ور ئاوایه‌ كه‌ رێژه‌یه‌ك چه‌وری ده‌رده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌فته‌ی زیاتر له‌ جارێك بشۆرێت، له‌ وه‌رزی هاویندا هه‌فته‌ی 3-4 جار بشۆرێت، باشتر وایه‌ ئه‌و جۆره‌ شامپۆیانه‌ به‌كاربێت كه‌ سروشتین، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ پێستی سه‌ر نه‌گه‌یه‌نێت و قژه‌كه‌ به‌ ته‌ندروستی بهێڵێته‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌رزی زستاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ردانی چه‌وری كه‌متره‌ ئه‌وا ده‌كرێت 2-3 جار بشۆرێت له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

قژی ئاسایی

پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ قژه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار بشۆرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێستی سه‌ر چه‌ور نیه‌و چه‌ورییه‌كی كه‌م ده‌رده‌دات، بۆیه‌ ده‌كرێت شۆردنی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی بێت واتا نه‌زۆر بشۆرێت و نه‌كه‌م.

قژی وشك

ئه‌م جۆره‌ قژه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا جارێك یان دوو جار بشۆرێت ، چونكه‌ شۆردنی به‌ شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ زیانێكی زۆر به‌ پێستی سه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ قژه‌ ئه‌و شامپۆیانه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ زیاتر سروشتین و ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ جۆره‌كانی زه‌یت.

PUKmedia

سه‌رچاوه‌/ماڵپه‌ڕی سیدتی

23.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket