riklam

یه‌كێتی سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ته‌ر وه‌شێنێكی بندیوار تۆمار ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:50 PM - 2018-09-22
.

.

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ته‌ر وه‌شێنێكی بندیواری سه‌ر به‌هێزه‌كانی فه‌له‌ك تۆمار ده‌كات كه‌ ریكلامه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر ده‌دڕێنێت.

د. بڕیار ره‌شید وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ لایه‌ن به‌شی یاسایی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ سكاڵای یاساییمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ تۆمار كردوه‌ كه‌ خۆی به‌ ریفراندۆم چی وه‌سفده‌كات و پۆسته‌ره‌كانی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی ده‌دڕێنێت.

وتیشی: به‌ به‌ڵگه‌یی ڤیدۆیی و وێنه‌ییه‌وه‌ سكاڵاكه‌مان له‌ لای كۆمسیۆن تۆماركردوه‌و چاوه‌ڕوانی رێكاره‌ یاساییه‌كانی كۆمسیۆنین، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك پۆسته‌ر و ریكلامه‌كانمان بدڕێنێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ئه‌و كه‌سه‌ ناوی ( م. م. ع) ه‌و له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌شی میره‌ ده‌وامی كردوه‌و ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی فه‌له‌ك و له‌ئێستاشدا بندیواره‌.

ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تی دڕاندو بوختان هه‌ڵبسه‌ت له‌ لایه‌ن هه‌ندێك قه‌واره‌و كه‌سایه‌تی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش ده‌ڵێت، هیوادارین خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان به‌ ده‌نگه‌كانیان له‌ رۆژی 30 ی ئه‌یلول، وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ چه‌واشه‌كاریی و بوختانانه‌یان بده‌نه‌وه‌و فڕێیان بده‌ن زبڵدانی مێژوو.

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ شێواندن و دڕاندنی پۆسته‌ره‌كانی خۆی و كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌ی داوای له‌ لایه‌نگران كرد، كاردانه‌وه‌ی سلبییان نه‌بێت و به‌هه‌موو جۆرێك خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دووربگرن، به‌و پێیه‌ی (ئارامی) یه‌كێكه‌ له‌ دروشمه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی لیستی یه‌كێتی و له‌كاتی بانگه‌شه‌و دوای بانگه‌شه‌ش كاری له‌سه‌رده‌كات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket