هه‌وڵێك بۆ دیاریكردنی ژماره و رێژه‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك
بیروڕا 12:18 PM - 2018-09-22.
دكتۆر جه‌بار قادر
وه‌ك له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وتاره‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، له سه‌رژمێری 1947دا باس له پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی دانیشتوان نه‌كراوه، بۆیه به‌وردی ناكرێت ژماره و رێژه‌ی پێكهاته‌كان دیاری بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌م به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌م سه‌رژمێرییه ده‌یانخاته به‌رده‌ستمان ژماره و رێژه‌ی عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌ركوكدا چ شا و چ لیوا بخه‌مڵێنم.
ئه‌و كاته ته‌نها یه‌ك ناحیه، كه سه‌ر قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك بوو، ده‌توانین بڵێین ناحیه‌یه‌كی ته‌واو عه‌ره‌بنشین بووه، ئه‌ویش ناحیه‌یه‌ی مه‌لحه بوو، كه شاره‌دێی فاروق ناوه‌نده‌كه‌ی بوو. شاره‌دێی فاروق ته‌نها 902 كه‌سی تێدا ده‌ژیا. ژماره‌ی ئاواییه‌كانی ناحیه‌كه 76 ئاوایی بوو، كه ماحوز (1013)، غه‌ریب (1058) له هه‌ره گرنگه‌كانیان بوون.
ئه‌وانی دیكه‌ش فه‌تحه، عوبه‌یدیه، عه‌بباسیه، سه‌ڵاحیه، جبوریه، ته‌للزه‌هه‌ب، غازیه، دبس، مامسه، مه‌لحه عه‌ره‌ب، دغێله‌ی بچوك، ته‌لعه‌لی، سه‌جره…تاد. ژماره‌ی دانیشتوانیان به‌سه‌ریه‌كه‌وه 12353 كه‌س بوون، كۆی دانیشتوانی ناحیه‌كه به‌هه‌موو گونده‌كانێوه 15326 كه‌س بوون و له 2528 خێزان پێكهاتبوون.
ئه‌م ناحیه و دانیشتوانی به‌رهه‌می نیشته‌جێكردنی هۆزه‌كانی عوبێد، جبور و ئه‌وانی دیكه بوون له سێیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا بوون به‌و ژماره به‌رچاوه و سه‌ر به‌ناوه‌ندی قه‌زای كه‌ركوك بوون، دواتر حه‌وێجه‌ی لێ په‌یدا بوو و كرا به قه‌زا و ژماره‌ی دانیشتوانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نائاسایی گه‌شه‌یده‌كرد، ئێستا باس له چوارسه‌د هه‌زار عه‌ره‌ب ده‌كرێت له‌و قه‌زایه. له ته‌ك ئه‌م ناحیه‌دا له قه‌زاكانی داقوق و كفریش چه‌ند گوندێكی تێكه‌ڵاو هه‌بوون كه دانیشتوانیان كورد و عه‌ره‌ب بوون. هه‌موو عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و گوندانه كاتی خۆی په‌نایان هێنابووه به‌ر ئاغا و شێخه‌كانی ئه‌م گوندانه، یا له‌بنه‌ریتدا ماڵه سه‌ید و شێخ بوون هاتبوونه ئه‌و ناوانه و دواتر خه‌ڵكیان لێ كۆبووه‌وه و بوون به‌و دێیانه، هه‌موو ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك ده‌ژیان.
هه‌رچی شاری كه‌ركوكه ته‌نها یه‌ك دوو گه‌ڕه‌كی بچووك هه‌بوون، كه ده‌كرێت وه‌ك گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌ب ناویان ببرێت، حه‌دیدییه‌كان كه وه‌ك ئاواییه‌ك له قه‌راخی كه‌ركوك بوو، سه‌رژمێرییه‌كه له گه‌ڵ ئاواییه‌كانی به‌شیر و تازه‌دا ئاماژه‌ی پێی كردووه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به 395 كه‌س تۆمار كردووه، كه‌سه به ته‌مه‌نه‌كانی كه‌ركوك ده‌زانن كه گه‌ڕه‌كی حه‌دیدییه‌كان بریتی بوو له كۆمه‌ڵێك ماڵ كه به‌ته‌نه‌كه و دار و ده‌وه‌ن دروست كرابوون، كاتێ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات و گه‌ره‌كه‌كه به‌و حاڵه ده‌یینێت فه‌رمانده‌دا هه‌ندێ خانووی قوریان بۆ دروست بكرێت. له‌وه بترازێت له یه‌ك دوو كه‌ره‌گی كه‌كوك كۆڵان هه‌بوون به ناوی كۆڵانی عه‌ره‌به‌كان وه‌ك شۆرجه، قسابخانه و عه‌ره‌سه‌كان، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری عه‌ره‌به‌كانی دیكه ئه‌وانه بوون كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز هاتبوونه ئه‌م شاره، یا وه‌ك كرێكار له دوای ده‌ركردنی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنێوه روویان كرده كه‌ركوك له لیوا عه‌ره‌بییه‌كانی عیراقه‌وه وه‌ك به‌غدا، مووسڵ، به‌سره، دیاله، دلێم (ڕومادی)، كوت، عه‌ماره، حله، كه‌ربه‌ڵا، دیوانیه و مونته‌فیك (ناسریه) كه ژماره‌یان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه به پێی سه‌رژمێرییه‌كه 10959 كه‌س بوون، هه‌ڵبه‌ته له ناو ئه‌مانه‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له مووسڵ، دیاله و كوته‌وه هاتبوون كوردیش هه‌بوون، به‌ڵام پێده‌چێت به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م بووبێتن.
هه‌ر له‌و سه‌رژمێرییه‌دا باس له 3861 كه‌س كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له كه‌ركوك بوونه، نه‌ك هه‌میشه‌یی، ئه‌وانه‌ش به‌شێكی كه‌میان هه‌ر له‌و لیوایانه‌وه هاتبوون، له ته‌ك هه‌موو ئه‌مانه‌دا 1327 كه‌سیش له كه‌ركوك بوون كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی بوون و به‌شێكی ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بوون.
به‌م شێویه ده‌توانین بڵێین له كۆی گشتیی دانیشتوانی گه‌ره‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك (67756) به‌بێ ئاواییه‌كان،ڕه‌نگبێ ژماره‌ی عه‌ره‌ب له ده‌وروبه‌ری ده‌هه‌زار كه‌سێك بووبێت. له قه‌زای كه‌ركوكیش به گونده‌كانێوه له كۆی (146926) ژماره‌ی عه‌ره‌ب له ده‌وری بیست تا بیست و پێنج هه‌زار كه‌س بووه. به‌م شێوه‌یه له هه‌موو لیواكه به دانیشتوانی قه‌زاكانی داقوق، چه‌مچه‌ماڵ و كفرییه‌وه كه (285608) كه‌س بوونه، ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب ده‌وروبه‌ری 20 ٪ دانیشتوان بووه، توركمانیش 23 ٪ی دانیشتوانی لێواكه‌یان پێكهێناوه، هه‌رچی كورده ڕێژه‌ی له 55 ٪ دانیشتوان زیاتر بووه. ئه‌م ڕێژانه له ساڵانی دواتردا گۆڕانكاری زۆریان به‌سه‌ردا دێت. ژماره‌ی عه‌ره‌ب ڕۆژ له دوای ڕۆژ له هه‌ڵكشاندا بووه و ژماره‌ی كورد و توركمان له كه‌می داوه، به پێی سه‌رژمێری 1957، كه زمانی دایكی كردووه به بنه‌ما بۆ پۆلێنكردنی دانیشتوان، كورد48 ٪ و توركمان 21 ٪ی دانیشتوانیان پێكهێناوه، به‌ڵام عه‌ره‌ب بووه به 28 ٪ی دانیشتوانی لیوای كه‌ركوك. له سه‌رژمێرییه‌كانی دواتردا ڕه‌وشه خراپتر بووه، بۆ نموونه له سه‌رژمێری 1977دا ڕێژه‌ی توركمان دابه‌زیوه بۆ 16 ٪ و كوردیش بۆ 38 ٪ له كاتێكدا ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 44 ٪ دانیشتوان. له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و تا ڕووخانی ڕژێمی به‌عس زۆر له‌وه‌ش خراپتر بووه.
ئه‌م گۆڕانكارییه دراماتیكیه له ژماره و ڕێژه‌ی پێكهاته‌كاندا ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و سیاسه‌ت بوو: له ڵایه‌كه‌وه هێنانی عه‌ره‌ب به‌لێشاو بۆ كه‌ركوك و له‌هه‌مان كاتدا ده‌ركردنی كورد و دابڕێنی قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ، خورماتو و كفری له پارێزگای كه‌ركوك له ساڵی 1977. هه‌رچی دابه‌زینی ڕێژه‌ی توركمانه‌كانه بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان به‌رزبوونه‌وه‌ی ناسروشتی ژماره و ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب و دووه‌میش ناونووسكردنی به‌شێك له توركمانه‌كان به‌عه‌ره‌ب. له ئه‌ڵقه‌كانی داهاتوودا دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسانه.
خشته‌ی دانیشتوانی لیوای كه‌ركوك له سه‌رژمێری ساڵانی 1947 – 1977
سه‌رچاوه:
المملكه العراقیه، وزاره الشٶون اڵاجتماعیه، مدیریه النفوس العامه، إحێا‌ء السكان لعام 1947، الجز‌ء الپانی، لوا‌ء الموێل- لوا‌ء كركوك- لوا‌ء السلیمانیه- لوا‌ء ڕربیل، بغداد 1954ر.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18