riklam

قوباد تاڵەبانی: کەیسی گەنجەكە بەهی خۆمانی دەزانین

ی.ن.ک‌‌ 12:55 AM - 2018-09-22
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی خۆی بۆ رووداوه‌كه‌، له‌سه‌ر ئه‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌ی كه‌له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌چاودێری فه‌رمانی یاسایی بۆ كه‌یسه‌كه‌ كرد.

 قوباد تاڵه‌بانی  جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌:"گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوه‌ كه‌ تێیدا پیشه‌وه‌رێك له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و سووكایه‌تی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ھه‌مومانی وه‌ك یه‌ك نیگه‌ران و تورِه‌ كردوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ داموده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان له‌ رۆژی 13ی ئه‌یلوله‌وه‌ ئه‌ركی خۆیان به‌جێهێناوه‌و هێرشبه‌ریان خستۆته‌ ژێر رێككاری یاسایی و له‌ دوا هه‌نگاویشدا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی جه‌خت له‌گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رانبه‌ر كه‌سی هێرشبه‌ره‌ ده‌كاته‌وه‌".

له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا وتوویه‌تی:" ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ ئه‌و كه‌یسه‌ به‌هی خۆمان ده‌زانین و له‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی رێوشوێنه‌ یاساییه‌كاندا چاودێری جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی یاسا ده‌بین، ئه‌مه‌ش واتای راسته‌قینه‌ی ئارامی و دابینكردنی ئاسایشه‌ كه‌ له‌هه‌موو كه‌یسه‌كاندا یاسا سه‌روه‌رو برِیاده‌ر بێت و هیچ سه‌رپێچیكارێك به‌بێ لێپێچینه‌وه‌و سزا ده‌رباز نه‌بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:"ئه‌م كه‌یسه‌ كه‌ رێوشوێنی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر هیچ گۆشه‌و ده‌رفه‌تێكی بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و میدیایی تێدا نییه‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ زۆر له‌وه‌ شكۆدارتره‌ بكرێته‌ بابه‌تی كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌كه‌یسه‌كانی هاوشێوه‌ی پێشودا له‌ هه‌موو جێگایه‌ك وه‌ك ئه‌م كه‌یسه‌ رێوشوێنی یاسایی خێرا بگیرایه‌ته‌ به‌ر، چیتر خه‌ڵكیتر هێنده‌ بێباكانه‌ رێگه‌ی سنوربه‌زاندنیان به‌خۆیان نه‌ده‌دا".

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket