riklam

روونكردنەوەیەك لەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانییەوە

کوردستان 11:11 PM - 2018-09-21
.

.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانییەوە رایدەگەیەنێت: ئەو كەسەی لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا لەگەنجێك دەدات بەفەرمانی دادوەر رۆژی 13ی ئەیلول دەستگیركراوەو لەژێر لێكۆڵینەوەدایەو لەچەند دۆسیەیەكی تری تاوانكاریدا داواكراوەو هەموو رێكارێكی یاسایش بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە لەبارەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی بەدەمانچە لەگەنجێك دەدات، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: لەچەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و هۆكارەكانی راگەیاندن گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە كە كەسێك بەلێدان و سوكایەتی دەستدرێژی دەكاتە سەر هاووڵاتییەك، ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كە تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لەڕۆژی ۲۰۱۸/۹/۱۳ ـەوە دەستگیركراوەو ئێستا دەستبەسەرەو لەژێر لێكۆڵینەوەدایەو لەچەند دۆسیەیەكی تری تاوانكاریدا داواكراوە، هەموو رێكارێكی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دادگای سلێمانی راشیگەیاندوە: دڵنیایی دەدادەینە هاووڵاتیان و دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی كە بەهیچ شێوەیەك چاوپۆشی لە پێشێلكردنی یاساو یاساشكێنی ناكەین و ئیجرائاتی قانونی تەواو دژی هەر كەس و لایەنێك دەگرینەبەر كە ئاژاوەگێڕی بكات و یاسا پێشێلبكات، هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ پاراستنی ماف و كەرامەتی یاسایی هەموو مرۆڤێك بێ جیاوازی، ئەمەش بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ. 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket