په‌یامێک بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و هه‌وادارانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان
ی.ن.ک 08:26 PM - 2018-09-21.
من ناتوانم گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌تان پێبده‌م،
که فڵان یان فیسار کاندیتی یه‌کێتیی نیشتیمانیی، ئه‌و کاندیته‌یه که ئێوه چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، که ئێوه متمانه‌ی خۆتانی پێده‌به‌خشن، که هه‌موو داواکانی ئێوه جێبه‌جێده‌کات، به‌ڵام ده‌توانم گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌تان پێبده‌م،
که یه‌کێتیی نیشتیمانیی ئه‌و پارته‌یه که بۆ باشکردنی ژیانی کورد له باشووری کوردستاندا دروستبووه.
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان تێده‌کۆشێت بۆ ژیانی کۆ، تێده‌کۆشێت بۆ ئازادیی خاکی کوردستان، باوه‌ڕی به ڕزگاریی یه‌کپارچه‌یی خاکی کوردستان هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند تاکێک له‌ناو یه‌کێتیی نیشتیمانییدا هه‌ڵده‌سوڕێت جێگای ڕه‌خنه‌ی نه‌ک به ته‌نها هاووڵاتییانی کورده، بگره جێگای ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌شه وه‌ک ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان. که‌واته ئه‌وه به ته‌نها هاووڵاتییان نییه، که داوای گۆڕینی ئه‌مجۆره تاکانه ده‌که‌ن، به‌ڵکوو ئێمه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتییشین.
ئێمه که‌سمان کاڵای هیچ تاکێکی باڵاده‌ستی یه‌کێتیی نیشتیمانیی نین، به‌ڵکوو ئێمه خۆمان خاوه‌نی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانین، هه‌ربۆیه له هیچ که‌سێکی قبوڵ ناکه‌ین یه‌کێتییمان لێداگیربکات و فڕێمانبداته ده‌ره‌وه. من ده‌زانم که کاری هه‌ندێک تاکی باڵاده‌ست زیزکردنی ئه‌ندامان و خه‌ڵکانی دڵسۆزی یه‌کێتییه هه‌تاوه‌کوو خۆی ببێته خاوه‌ن ماڵ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بیری بخه‌مه‌وه، که ئێمه هه‌موومان خاوه‌نی یه‌کێتیین به شه‌هیده‌کانیشمانه‌وه. شه‌هیده‌کانمان بۆ ئه‌و باوه‌ڕه شه‌هیدبوون که یه‌کێتیی هه‌یه‌تی، ئه‌ویش ئازادیی، یه‌کسانیی، ژیانی باشه بۆ هه‌موو.
هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم پێشمه‌رگه دێریینه‌کان، هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم خۆشه‌ویستانی پێشمه‌رگه‌ی دێریین و یه‌کێتیی نیشتیمانیی، گرنگ نییه ئێستا ئێوه و ئێمه له کێ و له کام ده‌سته تووڕه‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه بیرتان بێته‌وه،
که ئێمه هه‌موومان یه‌کێتیی بووین، هه‌موومان خاوه‌نی خۆشه‌ویستیی بووین بۆ یه‌کێتیی. ده‌نگدانتان
به یه‌کێتیی له‌کیسدانی ده‌نگه‌کانتان نییه، به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتتان نییه به هه‌ڵه به لایه‌نێک، به‌ڵکوو هه‌ڵبژاردنێکی لۆگیک و ڕاسته، چونکه ئێمه هه‌موومان ڕۆڵه‌ی ئازادیی، یه‌کسانیی و ژیانی باشین بۆ هه‌موو.
پێناسه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له هه‌ڵکه‌وته‌ی ئێستایدا نییه، له هه‌ڵکه‌وته‌ی هه‌شت ساڵی ڕابووردیدا نییه، به‌ڵکوو له مێژووی دروستبوونی و کۆڵنه‌دانیدایه له تێکۆشان بۆ باوه‌ڕه‌که‌ی. منیش یه‌کێتییم و وه‌ک هه‌ریه‌ک له هاووڵاتییه‌کی تر، وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی بوێری یه‌کێتیی تر نیگه‌رانم و تووڕه‌م، به‌ڵام کۆڵمنه‌داوه له تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به باوه‌ڕه‌که‌م، باوه‌ڕی یه‌کێتیی که گه‌یشتنی ڕاسته‌قینه‌یه به ئازادیی، یه‌کسانیی و ژیانی باشه بۆ هه‌موو.
کێشه‌ی گه‌وره له باشووردا به پله‌ی یه‌که‌م گه‌یشتنه به ئازادیی ڕاسته‌قینه، یه‌کێتیی تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌م ئاواته، کێشه‌ی دووهه‌م یه‌کسانییه، یه‌کێتیی تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌م ئاواته، کێشه‌ی سێهه‌م ژیانی باشه بۆ هه‌موو، یه‌کێتیی تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌م ئاواته. تکاتان لێده‌که‌م، که ته‌ماشای ڕووکه‌شی تاکه‌کان مه‌که‌ن به‌ڵکوو ته‌ماشای بوونه‌وه‌ره ڕاسته‌قینه‌که‌ی یه‌کێتیی بکه‌ن، ئه‌م بوونه‌وه‌ره پێویستی به من و به تۆ و به ئێوه و به هه‌موومانه هه‌تاوه‌کوو بکه‌وێته‌وه سه‌رڕێچکه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.
مامه‌ڕیشه مۆدێرنه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌وانه‌ن، که خاوه‌نی ئه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ن، تفه‌نگه‌کانیان پێنووسه‌کانیانه، لۆگیکیانه و ئه‌و زانسته‌یه که له ڕێگایه‌وه ئازادیی، یه‌کسانیی و ژیانی باش بۆ هه‌موو به‌رهه‌مدێنێت، وه‌رن با پێکه‌وه له‌گه‌ڵ مامه‌ڕیشه مۆدێرنه‌کاندا پێشمه‌رگه‌ی هاوچه‌رخی خاوه‌ن بیر و هۆش بین.
داوا له هه‌مووتان ده‌که‌م، که بێن له‌گه‌ڵماندا پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی بین، ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه خاوه‌نی یه‌کێتیین و هه‌مووشمان پێکه‌وه ئه‌و توانایه‌مان ده‌بێت که باوه‌ڕی یه‌کێتیی پراکتیزه بکه‌ین. هاوڕێیان
تاکه هێزێک بتوانێت له هه‌ڵبژاردندا خاوه‌نی سه‌رکه‌وتن بێت یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه، بۆئه‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانییش ببێته خاوه‌نی ئه‌و هێزه پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ بوونه‌وه‌ره‌که‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش ناو ده‌نێم گۆڕان، تاکه گۆڕانی ڕاسته‌قینه له به‌رژه‌وه‌ندیی بوونه‌وه‌ری یه‌کێتیی خۆیدا. که یه‌کێتیی بووه‌وه خاوه‌نی خۆی ده‌بێته‌وه یه‌کێتییه‌که‌ی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان، ده‌بێته‌وه به پارتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان .
.2018/9/20
Holland
PUKmedia ئاسۆ عزیز
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25