riklam

عەمید ئاسۆ :هەندێك كەناڵ هەواڵی چەواشەكاری بڵاودەكەنەوە

کوردستان 08:23 PM - 2018-09-21
.

.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت  كە لەماوەی تەنها یەك هەفتەدا هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار گرووپی تاوانكاریان دەستگیركردووە كە هاوشێوەی ئەو تۆمەتبارەبوون كە هێرشیكردبووە سەر گەنجەكە و هەوڵی تێكدانی ئارامی شاریان داوە.

 بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد هەندێك لەو تۆمەتبارانەی دەستگیركراون لەساڵی2004 ەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە. 

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشكرد كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پشتیوان و هاوكاری سەرەكی كارەكانیانە بۆ جێبەجێكردنی یاساو رێگرتن لەدروستكردنی نائارامی و پشێوی.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رەخنەشی لەهەندێك كەناڵی راگەیاندن گرت و وتی بەداخەوە هەندێك كەناڵی راگەیاندن لەجێگەی ئەوەی دەستخۆشی لە ماندووبوون و شەونخونی برایانی پۆلیس بكەن هەواڵی چەواشەكاری بڵاودەكەنەوە.

 جەختیشیكردەوە لەوەی هیچ كەس و گروپێك لەسەروو یاساوە نییە و دڵنیایی دایەوە هاوڵاتیانی شار كە ئارامی هەمووان بێ جیاوازی دەپارێزن.

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket