riklam

حاكم قادر: لایەنە سنور بەزێنەكان ئاشكرا بكرێن

ی.ن.ک‌‌ 06:33 PM - 2018-09-21
.

.

ئەمڕۆ  21ی ئەیلولی 2018، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی و چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانەی دیدارێكیدا لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی رێكخراوی بزافی ئاشتی ناوخۆی (بان) سلێمانی، بۆ بەرجەستەكردنی ئاشتی وپێكەوەیی و رەخساندنی كەشێكی لەبارو سەقامگیریی ئارامی لە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لەسەرەتای دیدارەكەدا ئەندامانی رێكخراوەكە لەپێناو سەرهەڵنەدانی پشێوی و رێگرتن لەتێكچوونی شیرازەی كۆمەڵایەتی كارو چالاكییەكانیان بەتایبەت بۆ هەلومەرجی هەستیاری وادەی هەڵبژاردن خستەڕوو .

لەبەرامبەردا حاكم قادر ستایشی ئەرك و ماندوبوونیانی كردو رایگەیاند: بۆ ئەوەی بەیەكەوە هەڵكەین و كۆمەڵگایەكی تەندروست فەراهەم بكەین، لەم هەڵبژاردنەدا رووی گەشی شارستانی و دیموكراسخوازمان نیشانی گەلانی پێشكەوتووتر لەئێمە بدەین و بیسەلمێنین گەلەكەمان لەتوانایدایە رووەو شارستانی بوون هەنگاوبنێ‌، ئەم پرۆسەیە بەتایبەت لەشاری سلێمانیدا كە زۆرترین چەقی سیاسی و ململانێكان لێرەیەو بەهۆی حوكمڕانی سەوز بەشی شێرو فراوانترین بازنەی كراوەیی و كەشی دیموكراسی لەهەرێمی كوردستاندا بەر سلێمانی دەكەوێ‌ .

هەر لەو ڕوانگەیەوە بۆ هەر لاساری و سنور بەزاندنێك و هێرشێكی ناڕەوای لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت كە چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێ‌ كەناڵی راگەیاندنەكانیانەوە ناڕەوا بوختان و تەشهیر دەكەن و هەوادارانیان هانی توندوتیژی دەدەن، بێدەنگ مەبن و ئاماژە بەناویان بدەن و دیاردە ناشارستانییەكانین بدەن.

PUKmedia  شوان كەریم

 

3H8A5353.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket