riklam

مۆبایلە نوێیەكانی ئایفۆن گەیشتنە سلێمانی

تەکنەلۆجیا 05:50 PM - 2018-09-21
.

.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كۆمپانیای ئەسێ گەیشتنی هەردوو مۆبایلی مۆبایلی  (Iphone xs max- Iphonexs) ئاشكرا كردو كە بۆ یەكەمجار مۆبایلەكان خاوەن دوو سیمكارتن.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-9-2018 باوەڕ جەمال بەڕێوەبەری ماركێتینی كۆمپانیای ئەسێ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گەیشتنی مۆبایلەكانی مۆبایلی  Iphone xs max- Iphonexs ئاشكرا كردو  وتی: بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی ئایفۆن گەیشتن كە بریتن لە مۆبایلی  Iphone xs max- Iphonexs كە چەندین تایبەتمەندی  سەردەمیانەیان تێدایە، لەوانە بۆ یەكەمجار دوو سیمكارتین، بەڵام سیمێكیان ئێستا تەنها لەوڵاتی چین كارایە.

وتیشی: ئامێرەكە 15%ی لە مۆبایلەكانی تر خێراترن، هەروەها بۆ یەكەمینجار كۆمپانیای ئەپڵ میمۆری ٥١٢ی ناوەكی دەخاتە بەردەست و رامەكەشیان چوار گێگایە.

سەبارەت بە شاشەی مۆبایلەكانیش وتی: شاشەكەیان لە جۆری سۆپەر ئەمۆڵیدەو پێشتریش ئەم شاشەیە بەكارهێنراوە.

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری PUKmediaدا سەبارەت بەنرخی مۆبایلەكان بەڕێوەبەری ماركێتینی كۆمپانیای ئەسێ وتی:  ئەم مۆبایلانە نرخەكەیان لە هەزارو 390 دۆلار دەست پێدەكات و بەپێی رەنگ و تایبەتمەندییان دەگۆڕێت.

لەكۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا دەربارەی گەرەنتی و پارچەی یەدەگ باوەڕ جەمال وتی: كۆمپانیای ئەسێ بڕوانامەیەكی تایبەتی بەدەستهێناوەو لەهەفتەی ئایندەوە دەتوانێ گەرەنتی ئەو ئامێرانەی تری ئەپڵ بكات و بەجۆرێك لەماوەی چوار رۆژدا ئەو مۆبایلەی لەماوەی گرەنتیدا ماوەتەوە، مۆبایلەكە بێ گرفت و بەماوەیەكی كەم بۆ كڕیارەكە بگۆڕێت.

PUKmedia  گۆران قادر – سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket