بۆ له‌قوباد تاڵه‌بانی ده‌ترسن؟!
ی.ن.ک 05:10 PM - 2018-09-21.
له هه‌ولێر پۆسته‌ره‌كانی ده‌دڕێنن و وێنه‌كانی ناشرین ده‌كه‌ن، له سلێمانیش كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ژێر سێبه‌ری ئازادی حیزبه سه‌وزه‌كه ، زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت سه‌ری زمان و بنی زمانیان هێرش و هه‌جوی ناڕه‌وایه دژی قوبادی مام. به‌ڵام ئه‌م هه‌موو فۆكه‌سه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه؟ یان ترسێكی گه‌وره؟ ئه‌م هێزانه ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناوێك ئاڵاون كه قوباد تاڵه‌بانی یه ، به‌نیو هێنده خه‌ریكی ژماره‌ی لیست و ژماره ی كاندیده‌كانی خۆیان نین و ناویان ناهێنن. به‌ڵام ئه‌مه نیشانه‌ی ترسێكی گه‌وره‌یه ؟یان ته‌كتیكی هه‌ڵبژاردن؟! ئه‌وه‌ی به‌وردی دیقه‌تی پروپاگه‌نده‌ی لایه‌نه نه‌یاره‌كانی یه‌كێتیی بدات، به‌ئاسانی ترسێكی قوڵ و گه‌وره له ڕیكلام و شێوازی بانگه‌شه‌و ئه‌و ته‌شهیر و سوكایه‌تیانه ده‌بینێت كه ئاراسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی و تیمه‌به‌هێزه‌كه‌ی ١٠٥ ده‌كرێت. ترسێكی گه‌وره كه‌هه‌ر به‌ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی.
ترسێك كه هه‌ر به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی نیه به‌و شێوازه مه‌ده‌نی و ئارام و سه‌ركه‌وتوه‌ی كه قوبادی مام سه‌ركردایه‌تی تیمه‌كه‌ی پێده‌كات. ئه‌م ترسه هه‌ربه‌ته‌نها ئه‌وه نیه كه كاندیدی ژماره ١ ی لیستی ١٠٥ جێگه‌ی خۆی له‌ناو دڵ و ده‌روونی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كردوه‌ته‌وه و زویرو دڵگرانه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كه‌مه‌ندكێشی ماڵه گه‌وره‌كه ده‌كات. ڕاسته ئه‌مانه هه‌مووی بوونی هه‌یه‌و له‌سه‌ر زه‌مینی واقع هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام ترسی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م لایه‌نه په‌لامارده‌رانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی زیاتر و زۆرتر په‌یوه‌ندی به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌زانن كه سه‌رۆكی لیستی ١٠٥ به‌وه‌فا ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی و به‌هۆی ئه‌زمونی ڕابردووی ده‌توانێت به‌شی زۆری به‌ڵێنه‌كان بخاته بواری جێبه‌جێكردن و وه‌ك ئه‌وان قسه‌ی زلی بێكردار ناكات و سه‌ره‌نجام له‌چوار ساڵی ئاینده یه‌كێتیی ده‌بێته‌وه حیزبه به‌هێزه‌كه‌ی جاران و كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت.
-ئه‌وان له قوباد تاڵه‌بانی ده‌ترسن ، چونكه ده‌زانن كوردستانی چوار ساڵی داهاتوو ، كوردستانێكی (ئارام ) و سه‌قامگیرو هێمن و كراوه ده‌بێت و له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێشكه‌وتو و گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌م ئارامیه‌شدا ده‌توانێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بكات به‌تایبه‌تی كێشه‌ی خاك و بودجه چونكه ده‌ركه‌وت به‌هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه هیچ به‌دینایه‌ت
-ئه‌وان نوكی ڕمه‌كه ئاڕاسته‌ی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن ، چونكه ده‌ترسن و ده‌زانن كه وه‌ك سیسته‌می بایۆمه‌تری كه چه‌ندین دوو موچه و بندیواری نه‌هێشت و بڕێك له دادپه‌ره‌وری گه‌ڕانده‌وه ، ئه‌مجاره‌ش ده‌رفه‌تی هه‌زاران (هه‌لی كار ) بۆ گه‌نجان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ڕه‌خسێنێت و به‌مه‌ش به‌ڵێنه بێ ئاكامه‌كانی ساڵانی ڕابردووی هه‌ندێك له‌م لایه‌نه جوێنده‌رانه به لاوان و نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته بڵقی سه‌رئاو
-ئه‌وان زۆربه‌ی كاتی خۆیان به‌قوبادی مام جه‌لاله‌وه ده‌كوژن ، چونكه به‌ترسه‌وه ده‌زانن كه مامی بچوك له‌سه‌ر ڕێبازی راسته‌قینه‌ی مامی باوك ده‌ڕوات و (خزمه‌ت)و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌بێجیاوازی له ئینتمای سیاسی و ئاینی و ئیتنی و ناوچه‌گه‌ریه‌تی له زاخۆوه بۆ كفری ، له‌گه‌رمیانه‌وه بۆ كوێستانی كردوه‌ته شاڕێگه‌ی خه‌باتی چوار ساڵی ئاینده.
قوباد تاڵه‌بانی ،ناڵێت موچه بۆ كابانی ماڵ ده‌بڕینه‌وه و دواتر موچه‌ی پیاوه‌كانیش ببڕێت، ناڵێت سیسته‌می سیاسی ده‌كه‌ین به‌په‌رله‌مانی ، به‌ڵام دواتر به عینادی و سیاسه‌تی كه‌له‌ره‌قی په‌رله‌مان په‌كبخرێت، به‌ڵێن نادات و ناڵێت ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ین ، به‌ڵام دواتر شه‌ڕ بێت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌ڵێن نادات و ناڵێت له داهاتی نه‌وت هه‌موو ماڵێك به‌شدار ی پێده‌كه‌ین ، به‌ڵام دواتر به‌زستان نه‌وت نه‌بێت له‌ماڵه‌كان، ئێستاش چی ده‌ڵێن بیڵێن... چۆن ته‌شهیر ده‌كه‌ن و كام زمان ناشرینه به‌كاریبهێنن.
لیستی ١٠٥ ی یه‌كێتیی ... له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنێكی ئارام به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ژاوه ژاوه‌ی ئێوه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی و به‌هێزی قوباد تاڵه‌بانی.
د.به‌ختیار شاوه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28