riklam

ئەڵمانیا.. دژی سەردانی ئەردۆگان خۆپیشاندان دەكرێت

تاراوگە‌‌ 04:02 PM - 2018-09-21
.

.

لەدژی هاتنی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا كە بڕیارە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات، كوردستانیان و رێكخراوە مەدەنی و دیموكراسییەكان و مافی مرۆڤ بە بەشداری رەوەندی كوردستانی و نەتەوە جیاجیاكان و ئەڵمان بڕیارە سبەینێ شەممە ٢٢ی ئەیلول لەچەندین شاری ئەڵمانیا واتە هەفتەیەك بەر لەهاتنی ئەردۆگان خۆپیشاندانی ناڕەزایی ریكبخەن.

لەكاتێكدا كە لەناو خودی هاوپەیمانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنیشدا قسە لەسەر ئەوەیە كە ناكرێ پیشوازی لەدیكتاتۆرێكی وابكرێ، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پێیوایە توركیا شەریكێكی ستراتیژی ئەڵمانیایەو سەردانەكەی ئەردۆگانیش سەرەتای قۆناغێكی نوێیە لەپەیوەندییەكانی بەرلین و ئەنكەرە، بەمبۆنەیەوە پلاتفۆڕمی دژی هاتنی ئەردۆگان راگەیاندنێكی بڵاوكردەوەو تیایدا  داوا  دەكات كوردستانیان و نەتەوەكانی تر رێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان و حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانی و ئەڵمانیەكان دەكەن لەدژی ئەردۆگان كە دوژمنی گەلانی كوردستان، توركیاو جیهانە، زیهنیەتی داعشی هەیەو دژبەری دیموكراتیی‌ لە‌٢٤ی حوزەیرانەوە لەهەڵبژاردندا بەشێوەیەكی ناڕەوا دەستی بەسەر ئیرادەی گەلاندا گرتووەو بەردەوامی بەدیكتاتۆریەتی خۆی دەدات، بۆیە داوا دەكەن  رۆژی شەممەی سبەینێ ٢٢ی ئەیلول بەشداری خۆپیشاندانی شارەكانی ئەڵمانیا بكەن.

ئەمەش دەقی راگەیاندەكەیە:

پلاتفۆڕمی "ئەردۆغان بەخێرنەیەت" دەستنیشانی كرد، ئەردۆغانی دیكتاتۆرو هاوپەیمانەتییە فاشیستەكەی زەخت لەئەكادیمیست، پەیامنێر، رۆشنبیر، سەندیكاوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی سیڤیلی كوردستان و توركیاو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەكات، لەپێناو ئەوەی بەكۆمەڵكوژی و گرتن بێدەنگیان بكات هەموو رێبازێك بەكاردێنێت، بەسیاسەتی یەكڕەنگكردن تێرنابێت كە بۆ لەناوبردنی هەموو ناسنامەو باوەڕییەكان ڕێبازی چەپەڵ بەكاردێنێت، هەروەها دەیەوێت بەردەوامی بەسیاسەتی شەڕو كۆمەڵكوژییەكانی بدات لە دەرەوەی سنوورەكانی توركیاش. 

لەدوای داگیركردنی عەفرین و هێرشەكانی سەر رۆژاڤا، ئێستاش هێرش دەكاتە سەر باشووری كوردستان و دەستی بە داگیركردنی كردووە. ئەم ئامانجانەی دەوڵەتی تورك كە بە پشتیوانیكردن و بەخێوكردنی چەتەكانی وەك داعش دەیەوێت شەڕ لەڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاوبكاتەوە كە لە لایەن هێزەكانی سووریای دیموكراتیكەوە تێكشكێنراون.

دیكتاتۆر ئەردۆغان و هاوپەیمانەتییە فاشیستەكەی كەدەرس لەشكستەكان وەرناگرن، ئیدی ئەم شەڕە چەپەڵە بەشێوەیەكی ئاشكراو راستەوخۆ بەڕێوەدەبات.ئەم شەڕە چەپەڵەو سیاسەتەكانی ئەو لەلایەن رای گشتییە بینراوە،لەلایەن دێمۆكراتەكان، پێشكەوتنخوازەكان و لایەنگرانی یەكسانییەوە بەچالاكی ئیدانەكراوە.

زۆر حكومەت و  دامودەزگا‌ی نێونەتەوەیی بەتایبەتی ئەڵمانیا كەگوێیان داخستووە لەئاست ئەم ئیدانەكردنانە و هەڵوێستیان وەرنەگرتووە، بە بێدەنگییەكەیان پشتیوانی ئەم سیاسەتە چەپەڵە و شەڕە دەكەن.

هەر لەڕاگەیەنراوەكەی پلاتفۆڕمی "ئەردۆغان بەخێرنەیەت"دا هاتووە، وڵاتانی ئەورووپا لەپێناو پەیمانە چەپەڵەكانیان لەگەڵ كۆماری توركیا، لەپێناو بەرژەوەندیی فرۆشتنی چەك و ئابووری، بەها مرۆییەكان پێشێل دەكەن. ئەڵمانیا كە بەفرۆشتنی تانك و ئامرازەكانی شەڕ پشتیوانی ئەم شەڕە چەپەڵە دەكات،بەمەش تێر نابێت و بۆ ٢٨-٢٩ی ئەیلول ئەردۆغانی دیكتاتۆری بانگهێشتی ئەڵمانیا كردووە.

 دەوڵەتی ئەڵمانیا بەبانگهێشتكردنی ئەردۆغان كە تاوانی جەنگی كردووەو داگیركەرە، بەها مرۆییەكان و ویژدانی مرۆڤایەتی پێشێل كردووە.ئەڵمانیا لەبری ئەوەی بەمەڕاسیمی سەربازی پێشوازی لەئەردۆغان بكات، پێویستە بەهۆی ئەوەی تاوانی جەنگی كردووە، هەوڵی دادگەیی كردنی دیكتاتۆر ئەردۆغان بدات لە دادگەی نێودەوڵەتی.

پلاتفۆڕمەكە رایگەیاند، ئەوان وەك رێكخراوەكانی ئەڵمانیایی، كوردستانی و توركیایی، بەپلاتفۆڕمی "ئەردۆغان بەخێرنەیەت" ٢٢ی ئەیلوول لەهەرێمەكان بەڕێپێوان ئیدانەی دیكتاتۆر ئەردۆغان دەكەن كە دوژمنی دیموكراتییە.

ئێمە وەك پلاتفۆڕمی "ئەردۆغان بەخێرنەیەت" داوا لەڕێكخراوەكانی كورد،تورك، ئاشووری-سوریانی، لاز، چەركەز، ئەرمەن، ژن، لاوان، عەلەوی، موسوڵمان، مەسیحی و ئێزدییەكانی ئەڵمانیا دەكەین كە رۆژی ٢٢ی ئەیلول بەشداری بكەن لەڕێپێوانەكانی "دیكتاتۆر ئەردۆغان بەخێرنەیەی"، داوا لەهەموو دیموكرات،شۆڕشگێڕ، بزووتنەوەكانی ئاشتی، ژنان و ژینگەپارێزان دەكەین بەشداری لەو چالاكییانە بكەن. بانگەوازمان بۆ پارتەسیاسییەكان،سەندیكا و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی سیڤیل ئەوەیە رۆژی ٢٢ی ئەیلوول پێكەوە لەم شارانەی خوارەوە لەدژی دیكتاتۆر ئەردۆغان دەنگی خۆمان بەرز بكەینەوە.

شوێن و كاتی چالاكییەكان:

بەرلین

شوێن: هێرمانپلاتس (Hermannplatz)

سەعات: ١٧:٣٠

هامبۆرگ

شوێن: Merckado-Altona

سەعات: ١٥:٠٠

برێمن

شوێن: Haubtbahnhof-Bremen

سەعات: ١٥:٠٠

هانۆڤەر

شوێن: Opernplatz-Hannover

سەعات: ١٤:٠٠

دۆسلدۆرف

شوێن: Platz Vor dem Haupbahnof Düsseldorf

سەعات: ١٣:٠٠

ئێسن

شوێن: Hauptbahnof Essen

سەعات: ١٦:٠٠

فرانكفۆرت

شوێن: Hauptbahnof Frakfurt

سەعات: ١٥:٠٠

شتوتگارت

شوێن: Lautenschlagerstr

سەعات: ١٥:٠٠

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا 

 

 

 

32q.jpg

32q.bmp

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket