riklam

پەیامێك لەقوباد تاڵەبانییەوە بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی

ی.ن.ک‌‌ 02:14 PM - 2018-09-21
.

.

قوباد تاڵەبانی بۆ پزیشكان و كارمەندانی ناوەندە تەندروستییەكانی هەرێم رایگەیاند:چەند ساڵی رابردوو زەحمەتێكی زۆرتان كێشاو بەرگەی دواكەوتن و كەمی موچەكانتان گرت، ئێستا كاتی هاتووە مژدەی ئەوەتان بدەمێ پاشەكەوتی مووچە نەهێڵین و ژیانێگی شایستەتر بۆ ئێوە دابین بكەین.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی ۱٠٥ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی پزیشكان و كارمەندانی تاقیگەو كارگێڕی و كارمەندانی تەندروستی هەرێمی كوردستان كرد.

لەپەیامەكەیدا دەڵێت: ئەم كاتەتان باش، سەربەرزم كە ئەبینم ئێوە لە كەرتی تەندروستی چۆن خەباتی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەن بێ جیاوازی. 

سەرۆكی لیستی ۱٠٥ی یەكێتی ئەوەشی راگەیاند: دەبێت پێكەوە  هەم بەردەوامی بدەین بەو خزمەتە گرنگە، هەمیش باشتری بكەین، بۆ ئەوەش ئەركی سەرشانی منە كە بژێوی ژیانی ئێوە باش بكەم بۆ ئەوەی ئێوش بتوانن بەدەرونێكی ئارام خزمەتی خەڵك بكەن كە ئەمەش یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی كارو بەرنامەی ئێمەیە.

قوباد تاڵەبانی لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا رونیكردۆتەوە: ئەزانم لە چەند ساڵی رابردوو زەحمەتێكی زۆرتان كێشاو بەرگەی دواكەوتنی شایستە داراییەكانی خۆتان و بەرگەی كەمی مووچەكەشتان گرت، ئێستا كاتی هاتووە مژدەی ئەوەتان بدەمێ كە بەندە وەك كاندیدی ژمارە ۱ی لیستی ۱٠٥ یەكێتی هەم پلانمان هەیە و هەمیش هەموو تواناكانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پاشەكەوتی مووچە نەهێڵین و ژیانێگی شایستەتر بۆ ئێوە دابین بكەین، چونكە بەڕاستی ئێوە شایستەی باشترین ژیانن.

لەكۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت: لەگەڵم بن، بۆ ئارامی و رەخساندنی هەلی كاری زیاترو خزمەتكردنی باشتر بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆكە 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket