riklam

دەرباز كۆسرەت: سەرخستنی لیستی 105 ئەركی هەموومانە

ی.ن.ک‌‌ 11:31 AM - 2018-09-21
.

.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزای چەمچەماڵی كردو لەلایەن رەمك رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و ژمارەیەك لە كەسایەتی و ریش سپی و پیاوماقوڵانی ناوچەكە پێشوازی لێكرا.

لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەیداو بەهاوڕێیەتی وەزیرانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و شەهیدان و ئەنفالكراوان و قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆكی زانكۆی چەرموو، پرۆژەی كەمپی زانكۆی چەرموی بەسەركردەوەو بەڵێنی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دەربڕین و رایگەیاند: هەروەك چۆن لەسەرەتای دروستبوونی ئەو زانكۆیە بەخۆشحاڵییەوە توانیمان هاوكارو پشتیوانێكی سەرسەخت بین لە بنیاتنانی زانكۆكە لە داهاتووشدا بەهەمان شێوە هاوكارو پشتیوان دەبم.

لەوێستگەی دووەمی سەردانەكەیدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریكرد لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی یەكەمی خوێندكارانی زانكۆی چەرموو و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدەرچوونی ئەو پۆلە خوێندكارەو هیوای خواست خوێندكاران بتوانن لە ئایندەدا خزمەت بە كۆمەڵگا بكەن.

لەكۆتا وێستگەی سەردانەكەیدا، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بەیاوەری سیروان كوێخا نەجم لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵ لەگەڵ ژمارەیەك لە پیاوماقوڵ و ریشسپی و گەنجانی عەشیرەتی زەنگەنە كۆبۆوە.

لەمیانی كۆبوونەوەكەیدا وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كردو تیشكی خستەسەر رۆڵی تیمی یەكێتی لە حكومەت لە چوار ساڵی رابردوو.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی رۆڵ و پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد لەگۆڕەپانی سیاسی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە بەبەهێزبوونی یەكێتی دەتوانرێ خزمەتی باشتر بەهاووڵاتیان بكرێ و زەمینە ئازادی و دیموكراسی فراوانتر بكرێ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن باسی لەو پرۆژە گرنگانەی وەزارەتكرد كە لەماوەكانی رابردوو لە سنوورەكە جێبەجێ كراون و بەڵێنی دا بەردەوام بن لەجێبەجێكردنی پرۆژەی باشتر بۆ ناوچەكە.

وتیشی: ئەركە لەسەرشانی هەموومان لیستی 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەربخەین و بەهەموو توانامانەوە هەوڵبدەین یەكێتی بكەینەوە بەویەكێتییەی ئەوێ رۆژێ بۆی دامەزرا.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket