riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی گه‌ره‌نتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:27 PM - 2018-09-20
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-9-2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی كه‌ناڵی هه‌ولێری ته‌له‌فزێۆنی گه‌لی كوردستانی كرد، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ته‌له‌فزێۆنه‌وه‌ پێشوازیكرا .

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سوپاسی به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی  كه‌ناڵی هه‌ولێری ته‌له‌فزێۆنی گه‌لی كوردستانی كرد ، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ جێبه‌جێكردووه‌، هه‌ر وه‌ك له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بوێرانه‌ له‌پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه‌و كاندیدانی لیستی 105 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریانكردوه‌ .

هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند: به‌بێ یه‌كێتییه‌كی به‌هێز رۆژنامه‌نووسان ناتوانن بیر له‌ ئازادی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتی گه‌ره‌نتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌.

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket