riklam

تێریزا مه‌ی: پلانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا پرۆسه‌یه‌كی جددییه‌

جیهان 09:24 PM - 2018-09-20
.

.

دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تۆسك سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا كه‌ وتبووی پلانه‌كه‌ی تێریزا مه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت، تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند پلانی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا پرۆسه‌یه‌كی جددی و باوه‌ڕپێكراوه‌و پرۆژه‌كه‌ش له‌به‌رده‌ستدایه‌.
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پلانه‌كه‌ی زامنی كارئاسانی جموجوڵی سنوره‌كان ده‌كات و جارێكی تر بارگرانی بۆ سنوره‌كانی نێوان ئێرله‌نداو ئێرله‌ندای باكور درووست نابێته‌وه‌، ھاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وتیشی پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌یان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سنوری ئێرله‌ندا ده‌كات و له‌ماوه‌ی 6 مانگدا یه‌كێتی ئه‌وروپا جێده‌ھێڵن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket