riklam

فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی عیراق كۆچی دواییكرد

عیراق 09:05 PM - 2018-09-20
.

.

لیوا فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی عیراق به‌هۆی جه‌لته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دواییكرد.

راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌،  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-9-2018، لیوا فازڵ به‌رواری، فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی عیراق به‌هۆی جه‌لته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دواییكردوه‌و له‌ ئێستاش ته‌رمی فازڵ به‌رواری له‌ پزیشكی دادی هه‌ولێره‌و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و دهۆك به‌رێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ مه‌راسیمێكدا له‌شاری دهۆك به‌خاك ده‌سپێردرێت.

فازل جه‌میل به‌رواری له‌ ساڵی 1966 له‌ دهۆك له‌ دایكبووه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی ئاڵتونی سوپای عیراق بووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket