riklam

چیرۆك بۆ منداڵان.. دوو چۆله‌كه‌..

ئەدەب وهونەر 08:52 PM - 2018-09-20
.

.

لـه‌ دێـیه‌كی قه‌شـه‌نگی كـوردسـتانـدا، لـه‌ و٥رزی به‌هـاردا، لـه‌ نـزیك كـانی و چـه‌مێك، له‌سه‌ر لقێكی دارگـوێزێكی بـه‌رز، دوو چۆله‌كه‌ی جـوانی نێر و مێ یه‌كتریـان نـاسی.. بـوون بـه‌ دوو هــاوڕێ و بـه‌ دوو خـۆشـه‌ویستی دڵسـۆز.. دوایـیش هــاوسه‌رگـیرییان كـرد. به‌ ئامـاده‌بـوونی هــاوڕێكانی هـه‌ردووكـیان، زه‌مـاوه‌نـدێكی خـۆشی هـاوسه‌رگـیرییان گـێڕا.
دوو چۆله‌كه‌كه‌، له‌سه‌ر لقێكی به‌رزی هه‌مان دارگوێـزدا، كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جـار یه‌كتریان له‌سه‌ری ناسی، به‌ پووش و به‌ چیلكه‌ و به‌ په‌ڕی نه‌رم، هێلانه‌یه‌كی جـوانیان دروستكرد. به‌ رۆژ پشوویـان تیاده‌دا، به‌شه‌وانیش تێیدا ده‌نووستن.
چۆله‌كه‌ مێیه‌كه‌ سێ هێلكه‌ی كرد، له‌سه‌ر هێلكه‌كـانی هـه‌ڵنیشت، دوای چه‌نـد رۆژێـك، هـێلكه‌كـانی هه‌ڵهێـنان، سێ زه‌ڕنه‌قـووته‌ی سوور و جـوان، هـاتنه‌ دونیاوه‌. هه‌ردوو چۆله‌كه‌كه‌ زۆر دڵخۆشبوون كه‌ بوون به‌ دایك و به‌ باوك، به‌ خـاوه‌نی سێ به‌چـكه‌ی جـوان.
هه‌ردوو چۆله‌كه‌كه‌، كه‌وتنه‌ به‌خێوكردنی به‌چكه‌كانیان، به‌ نۆره‌ خواردنیان بۆ ده‌هێـنان و چـاودێری و ئاگـادارییان ده‌كـردن.. بێچووه‌كـان رۆژ له‌ دوای رۆژ گه‌وره‌ ده‌بوون، په‌ڕ و باڵیان ده‌ركرد، راهێنانی فڕینیان ده‌كرد.. چه‌ند جارێك دایك و باوكیان، له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانیان و ترسیان ده‌ركردن، به‌ گه‌لێ شوێن و شت ئاشنایان كردن.. زانیاری و رێنمایی و ئه‌زموونی خۆیانیان پێبه‌خشین.
دایكه‌ و باوكه‌ چۆله‌كه‌، دڵنیابوون كه‌ بێچوه‌كانیان گه‌وره‌بوون و بوون به‌ لاو، ده‌توانن پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن و بڕوایان به‌ تواكانی خۆیان هه‌بێت و خۆیان بـژێنن.. به‌یانییه‌كـیان روویـان له‌ به‌چكه‌كـانیان كـرد و پێـیان وتـن:
به‌چكه‌ جوان و نازداره‌كانمان، ئێوه‌ بوون به‌ چۆله‌كه‌ و ده‌توانن خۆتان بژێنن. ئـه‌م هـێلانه‌یش هـه‌ر جێی ئێـمه‌ی لێـده‌بێته‌وه‌.. لـه‌ ئه‌مـڕۆوه‌ ئـێوه‌ ئـازادن كـه‌ له‌گه‌ڵ كێدا هاوڕێتی بكه‌ن. به‌ڵام پێویسته‌ هـاوڕی و هاوسه‌ری باش و دڵسۆز هه‌ڵبژێرن.. پێشمان خۆشه‌ كه‌ له‌ نزیكی خۆماندا هێلانه‌ دروستبكه‌ن و بژین.
هه‌رسێ به‌چكه‌ چۆله‌كه‌كه‌، زۆر سوپاسی دایك و باوكیان كردن و ماچیانیان كـردن و پێیان وتـن: دایـك و بـاوكی خۆشـه‌ویست و دڵسـۆزمان، دڵنـیابن كه‌ په‌یـڕه‌ویی رێنماییه‌ جوانه‌كانتان ده‌كه‌ین، هه‌رگیزیش چاكه‌تـان له‌بـیر ناكـه‌ین، زوو زووش سه‌ردانیـتان ده‌كـه‌ین، ئه‌م هـێلانه‌یه‌ش به‌ هـێلانه‌بـاوانی خۆمانی ده‌زانـین.. ماڵـئاوا ئـه‌ی دایـك و بـاوكی به‌سـۆز و دڵسـۆز و میهره‌بـانمان.

ره‌زا شـوان
سویـد: 2018

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket