riklam

یونیسێف پاڵپشتی له‌ ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان ده‌كات

ئەدەب وهونەر 08:39 PM - 2018-09-20
.

.

له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌شێك له‌ تێچووی فێركاری فیلمسازیی پیشه‌یی به‌ مێرمنداڵانی وه‌رگیراو له‌ دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی دابین ده‌كات.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان وه‌كوو یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانی سی‌ویه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، نوێنه‌ری یوونیسێف UNICEF له‌ ئێران پێشنیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاڵپشتیی كردن له‌ ره‌وتی گه‌شه‌ی فیلمسازانی مێرمنداڵی به‌هره‌مه‌ند له‌م بواره‌دا، له‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌شێك له‌ تێچووی فێركاری فیلمسازیی پیشه‌یی به‌ وه‌رگیراوه‌كانی ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده‌ دابین بكات.

هاوكاریی یوونیسێف له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران به‌شێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئێران و یوونیسێفدا و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێرانیش له‌ هه‌وڵ دایه‌ كه‌ له‌ ته‌نیشت ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌دا‌، بارودۆخی شیاو بۆ ئاماده‌بوون و هاوكاریی یوونیسێف له‌ به‌شی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان پێك بهێنێت.

دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان به‌ هاوڕێیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی له‌ سی‌ویه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده‌ له‌ دوو به‌شی "فیلم" و "سیناریۆ" به‌ وه‌رگرتنی فیلمه‌ 3 خوله‌كییه‌كان به‌ بابه‌تی سه‌ربه‌ست له‌ گروپی ته‌مه‌نی 9 تا 16 ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket