riklam

قوباد تاڵەبانی:هەولێر لەسەر هیچ لایەن و دەسەڵاتێك قۆرغ نابێت

ی.ن.ک‌‌ 07:13 PM - 2018-09-20
.

.

هەڵمەتێكی بەرنامە داڕێژراو بۆ دڕاندن و شێواندنی پۆستەرو دروشمەكانی لیستی 105ی یەكێتی لەسنوری هەولێرو دهۆك دەستیپێكردوەو سەرۆكی لیستەكەش تەئكید لەجێبەجێكردنی دروشمی ئارامی لەبانگەشەو دوای بانگەشە دەكاتەوە.

دوای كەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 105ی یەكێتی لەهەولێرو وتارەكەی قوباد تاڵەبانی ئاڕاستەی دڕاندن و شێواندنی پۆستەرەكانی لیستی یەكێتی گەیشتە خودی قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستەكەو لە راگەیەنراوێكیشدا قوباد تاڵەبانی داوای دانبەخۆداگرتن و دووركەوتنەوە لەكاردانەوەی سلبی لەیەكێتییەكان دەكات.

لەكەرنەڤاڵە جەماوەرییەكەی لیستی 105ی یەكێتی لەهەولێر، كە قوباد تاڵەبانی بەگەیشتنەوەی شەپۆلی سەوز بۆ هەولێر وەسفیكرد، رایگەیاند: پاش ٢٧ ساڵ لەئازادكردنی هەولێر لەدەست رژێمی بەعس، دیسانەوە هەر لەهەولێری هۆلاكۆ بەزێنەوە بروسكەیەكی نوێمان پێیە، بروسكەیەك هەر لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێتان دەڵێین لەپێناوی قۆناغێكی نوێ لەژیانی سیاسی لەهەولێر تكایە دەستبەكاربن.

وتیشی: لێرەین تا جارێكی تر شاری هەولێر بگەڕێنینەوە بۆ هەموو هەولێرییەكان، بەهەمان رۆحیەت و نەفەسی پێشمەرگە قارەمانەكانی سەردەمی راپەڕین، بەڵام ئەمجارە بۆ ئارامی، هەلی كار، خزمەت بۆ هەولێرییەكان و سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو: دەركەوتنی ئەمجارەمان بۆ هەولێر جیاوازە، ئەمجارە مژدەی وەلانانی ناكۆكیە لاوەكییەكان و پەیمانی یەكڕیزی نێو ماڵی یەكێتیتان پێ دەگەیەنین، لەقۆناغی نوێدا ئەم شارە ئەكەینە سیمبولی نیشتمانی لەسەر بنەمای چەپكە گوڵەكەی مامی گەورەمان ئەیكەینە پایتەختێك كە بەڕاستی گوزارشت لەفرەیی سیاسی و كارگێڕی بكات.

وتیشی: هەولێر هەزاران ساڵە نیشتمان و مەڵبەندی پێكەوە ژیانی پێكهاتەكان و میوانە عەرەبەكانە، ناكرێت و ناشێت لەسەر هیچ لایەنێك و هیچ دەسەڵاتێكی سیاسیش قۆرغ بكرێت، گێڕانەوەی باڵانس و فرەیی و یەكسانی بۆ هەولێر تەنیا بەیەكێتی دەكرێت كە یادگاری و ئەلف و بێی رێبازی مامی كوردانە، تەنیا بەیەكێتی دەكرێت كەپڵنگ ئاسا لەخەباتدا بەرەنگاری بەعس بۆوە، تەنیا بەیەكێتی دەكرێ كەبەهێز و بازووی هەڵۆكانی دژە تێرۆر، بەگیان و رۆح لەمەخموور رێیان لەهێرشی داعش گرت بێت بەرەو شاری قەڵاو منارە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: ئەوەی لەهەولێر بێت دەبێ بەبێ فشاری حزبی سەربەرز بژی و هەموو مافێكی مەدەنی و سیاسی و خزمەتگوزاری راستەقینەی خۆی هەبێ و ئازادانە بژی و ئازادانە بڕیار بدات، ئەو سەردەمە بەسەرچوو، لەهەولێردا رێگا بدەین خوێنی كەسێك لەكەسێكی تر سوورتر بێت لەبەر ئینتیمای حزبی، رێگا نادەین دامەزراندن لەكارگەو پرۆژە نوێیەكان بەتەسكییەی حزبی ناوچەو لقەكانی پارتی بێت.

هەر لەوتارەكەیدا راشیگەیاند:مێژووی یەكێتی و هەولێر تێكەڵاوی یەكترین، لەخەیاڵی ئێمەدا یەكێتییەك بەبێ هەولێر نیە و هیچ پلانێكیش بەسەركەوتوو نازانین ئەگەر هەولێری تێدا سەنتەرو پێشەنگ نەبێت، هەولێر شاری هەموانە، پایتەختمانە، شەپۆلی سەوز گەیشتە هەولێر.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket