riklam

سائرون: ده‌بينه‌ ئۆپۆزسیۆن

عیراق 07:11 PM - 2018-09-20
.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائروون هه‌ڕه‌شه‌ی بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێتوو حكومه‌تێكی چاكسازو دوور له‌گه‌نده‌ڵی پێكنه‌هێنرێت.

 

رائد فه‌همی، سكرتێری حزبی شیوعی عیراقی، كه‌ سه‌ربه‌هاوپه‌یمانی سائروونن رایگه‌یاندوه‌:" ته‌واوی میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ده‌ڕوات، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات هێشتا ناشه‌فافیه‌ت هه‌یه‌"..

 

رونیشكرده‌وه‌:" هه‌رچه‌ند گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی چاكسازیكه‌ر پێكنه‌هێنرێت و گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی بنه‌بڕنه‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌گرینه‌ به‌ر".

 

ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شداوه‌:" تاكو ئێستا 10 كه‌س خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندیدكردوه‌، هێشتا گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دیاری نه‌كراوه‌".

 

PUKmedia ئا: سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket