riklam

روونكردنەوەیەك لە سەعدون فەیلییەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:48 PM - 2018-09-20
.

.

لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەبەغدا رەتیدەكاتەوە لەبارەی كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار هیچ لێدوانێكی دابێت، دەشڵێت: ئەوەی بەناومەوە بڵاوكراوەتەوە سەرلەبەری درۆیە. 

سەعدون فەیلی لێپرسراوی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا هەموو ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە كە لەبارەی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەناوییەوە بڵاوكراونەتەوە، بە PUKmediaی راگەیاند: لەبارەی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ هیچ میدیاو وێبسایتێك لێدوانم نەداوەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە دوورە لەڕاستییەوە.

وتیشی: رێز لەبڕیاری سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەگرم و  پابەندی بڕیارەكانی حزبەكەمم و كاریشی بۆ دەكەم، تەئكید لەسەر ئەوەدەكەمەوە ئەو قسانەی بەناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە درۆو ناڕاستن.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket