ئای كه حه‌قیقه‌ت لایان تاڵه
بیروڕا 04:06 PM - 2018-09-20.
ڕێبوار ستار
هه‌رێمی كوردستان ئێستا به قۆناغێكی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕ ێت و لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین كورسی بۆ په‌رله‌مان. یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ده‌ستپێكردووه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دایناوه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه لیستی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان لیستی (105) ه‌و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌شی قوباد تاڵه‌بانیه كه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به دروشمی (ئارامی، هه‌لی كار، خزمه‌ت) ده‌ستی به بانگه‌شه كرد بۆ ئه‌م قۆناغه به‌رنامه‌یه‌كی پوخت و گونجاوه كه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه خۆی له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت و پاراستنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكات.
لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی كه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات خۆی له سه‌د كاندیدا ده‌بینێته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان توانا‌و به‌هره‌و ئه‌زمونی خۆیان هه‌یه هه‌ریه‌كه له بواری خۆی دا، هه‌مووشیان گه‌نج و به‌توانان له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا كه به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانراوه له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی و تیمه‌كه‌ی و ئۆرگانه‌كانی (ی.ن.ك) ه‌وه، وا پێویست ده‌كات له‌هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك مه‌راسیمی ناساندنی كاندیده‌كان ڕێكبخرێت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بناسێنرێن به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ، له‌م مه‌راسیمانه‌دا قوباد تاڵه‌بانی له وتاره‌كانیدا باس له شێوازی كاری داهاتوو ده‌كات دوای متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ده‌ستده‌هێنێ و لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی كه لیستی (105) ، لیستی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی تێكۆشانی تێكۆشه‌رانی (ی.ن.ك)ه ،تیشكده‌خاته سه‌ر ئه‌زمونی كاركردنیان له حكومه‌ت و ئه‌و داهێنان و خزمه‌تانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا كراوه ، له حكومه‌ت كه به‌شێكی دیاری (بایۆمه‌تری و شه‌فافیه‌تی نه‌وت و پڕۆژه‌ی خزمه‌ت)ه و ده‌یانی تره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به كه‌موكوڕیه‌كان ده‌دات كه هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵی هه‌یه پێویستی به چاكسازییه.
كه‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و جێی تێڕامانه له دوای ئه‌و وتاره‌ی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن قوبادی مام جه‌لاله‌وه پێشكه‌ش كرا كه باسی له‌و كه‌موكوڕیانه كرد كه هه‌یه له هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری له ڕوی كه‌می خزمه‌ت و ئه‌و قۆرخكاریه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و به‌رته‌سكی ئازادیه‌ی كه هه‌یه له‌و زۆنه، ئه‌و قسه‌ی دڵی خه‌ڵكی هه‌ولێری دێرینی سه‌وزو قه‌ڵای كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی كرد كه‌خه‌ڵكی هه‌ولێروناوچه‌كانی تر شایه‌نی خزمه‌تی زۆر زیاتر و، پێویستی به ته‌وازنی هێزه‌و هه‌ولێرو یه‌كێتی بێ یه‌ك نابن وه‌ك چۆن سلێمانی و یه‌كێتی بێ یه‌ك نابن هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه‌یه ، كه‌چی میدیای پارتی بێویژدانانه كه‌وتونه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌واو نادروست به رامبه‌ر یه‌كێتی و سه‌رۆك لیسته‌كه‌ی كه كوڕی مامه، ئه‌وانه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان دور له ئیتیكی كاری میدیای و بگره سه‌ركرده‌كانیشیان كه‌وتونه‌ته قسه‌ی نه‌شیاو نادروست به‌رامبه‌ر قوبادی مام، ئه‌وه‌ی قوباد وتی راستیه و مشتێكه له‌خه‌روارێ ئه‌مه‌ش به‌هێزی گه‌وره‌ی یه‌كێتیه كه ترس و دڵه ڕاو كێی دروست كردووه له دڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان كه ئه‌زانن یه‌كێتی چه‌ند هێزێكی گه‌وره‌یه جێگه‌ی ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و یه‌كێتی ئه‌توانێ ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ی قوبادیش ووتیه‌تی ڕاسته بۆیه ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌لای هه‌ندێ لایه‌ن و گروپ هه‌زم ناكرێت و تاڵه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18