riklam

پەروەردەی هەرێم پرۆسەی خوێندنی دواخست

کوردستان 03:19 PM - 2018-09-20
.

.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پرۆسەی خوێندنی دواخست و دەشڵێت: بڕیارەكەیان لەسەر داوای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم بووە بۆ بەكارهێنانی خوێندنگاكان بۆ مەشق و راهێنان و رۆژی دەنگدان.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia رایگەیاند: لەسەر داوای رەسمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان كە خوازیاری بەكارهێنانی قوتابخانەكانە لە چەند رۆژ پێش وادەی دەستپێكی هەڵبژاردنەكان بۆ مەشق و راهێنانی فەرمانبەرانی سەر سەندوقەكانی دەنگدان و هەردوو رۆژی دەنگدان لە ٢٩ و ٣٠/٩، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دواخستنی وادەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دا لە ٢٢/٩ بۆ ٢/١٠/٢٠١٨ی زایینی.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket