riklam

عومەر فەتاح: دەمانەوێت كورد بەیەكگرتووی بچێتە بەغدا

ی.ن.ک‌‌ 03:07 PM - 2018-09-20
.

.

ئەمرۆ 20ی ئەیلولی 2018، عومەر فەتاح كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەئامادەبوونی پەروین كاكە حەمە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی، پێشوازیكرد لە پۆنتس میلاندەر باڵیۆزی سوید‌و میهاد تەڤەكولی جێگرو بۆتان ساڵح یاریدەدەری باڵیۆز.

لەدیدارێكی دۆستانەدا، پەیوەندی نێوان هەردوولاو بارودۆخی سیاسی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق تاوتوێكران.

عومەر فەتاح رایگەیاند داواكارییەكانی گەلی كوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەیەكدا رێكخراون‌و تەواوی خاڵەكانی لەچوارچێوەی دەستوری عیراقدایە.

هەروەها روونیشیكردەوە كورد نابێتە بەشێك لەناكۆكییەكانی لایەنەكانی عیراق‌ و وەك بەشێك لەچارەسەر دەمێنێتەوە.

  جەختیشیكردەوە: ئێمە لەگەڵ ئەوەین كورد بەیەكگرتووی بچێتە بەغداو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەك كاندیدی هەبێت. 

لەبارەی وڵاتی سویدیشەوە وتی:سوید بەوڵاتێكی دۆستی گەلی كوردستان دەزانین.

لای خۆشیەوە باڵیۆزی سوید پەرۆشی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەربڕی ‌و هیوای  خواست لایەنە سیاسییەكانی عیراق بەگفتوگۆو لەبەر رۆشنایی دەستور كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket