riklam

كۆسرەت رەسوڵ و كەراجای پەیوەندییەكانی یەكێتی و توركیا تاووتوێ دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 02:52 PM - 2018-09-20
.

.

ئەمڕۆ 20ی ئەیلولی 2018، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشوازی كرد لە هاكان كەراجای كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەشداری لایەنە سیاسییەكان، پەیوەست بەم باسە جێگری سكرتێری گشتی جەختی لە هێمن بەڕێوەچوونی پرۆسەكە كردەوە. 

تەوەرێكی تری دیدارەكە قسەكردن بوو لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و توركیا، لەمڕوەوە هەردوولا جەختیان لە باشتربوونی پەیوەندییەكان كردەوە.

پرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراقی و بەشداری كوردو ئیستحقاقاتەكانی كورد لەم پرسە تەوەرێكی تری باسەكە، هاوكاتی جەخت كردنەوە لەگرنگی بەشداری كورد لە پڕۆسەكە، كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەلامانەوە گرنگە كورد بە یەكدەنگی و یەكگوتارییەوە بچێتە بەغداو وەك یەك تیم كاربكەین بۆ مافە دەستووری و نەتەوەییەكانی كورد.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سكرتێری گشتی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket