هه‌وڵێك بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به‌كۆچبه‌ران
عیراق 02:16 PM - 2018-09-20.
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌دا له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی"بیكست"دا ئه‌وروپیه‌كان له‌ساڵتسبۆرگی وڵاتی نه‌مسا ئه‌مڕۆ 20 ی ئه‌یلول گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی رابردودا بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌رمی ئه‌وروپاو راستره‌وه‌كانیش به‌چه‌ند مانگیك به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه ئه‌وروپیه‌كان توانیان پێگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر حسابی كۆچبه‌ران به‌هێزبكه‌ن.
لوتكه‌ی سه‌رانی ئه‌وروپی له سالتزبۆرگ هه‌مان كات تاوتوێی پرسی "بریكسیت" ده‌كه‌ن وه‌ك میدیاكان ده‌ڵێن ئه‌و گفتوگۆیانه پێناچێت هیچ بڕیارێكی ره‌سمی لێ بكه‌وێته‌وه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك ده‌بێ بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ك و له‌نێوان كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی و وڵاتانی ئه‌ندام له‌لایه‌كیتر.
دیاره ناكۆكی و ئاڵۆزی له‌په‌یوه‌ندیه ئه‌وروپیه‌كان له‌ناو ماڵی ئه‌وروپیدا به رووبه‌ڕوبونه‌وه دیبلۆماسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كه‌شتیانه ده‌ستیپێكرد كه‌كۆچبه‌رانیان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌گواسته‌وه‌و ئیتاڵیاش ره‌تیكرده‌وه‌و ئاماده نه‌بوو پێشوازیان لێبكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیلتیزام بكات به‌دابه‌شكردنی كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌م لوتكه‌یه له‌كاتێكدایه كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 دا ژماره‌ی هاتنی كۆچبه‌ران بۆ كه‌ناراوه ئه‌وروپیه‌كان كه‌میكردوه له‌كاتێكدا به‌ر له‌سێ ساڵ گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی كۆچبه‌رانرویانكرده ئه‌وروپاو بووه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیاو دروستبونی كێشه‌ی گه‌وره له‌ناو ماڵی یه‌كێتی ئه‌وروپیدا كه‌ئێسته گه‌وره‌ترین روبه‌ڕوبونه‌وه‌و گفتوگۆكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بڕوا به ئیتالیا‌و ئیسپانیا‌و یۆۆنان بێنن كه‌پابه‌ندی چاره‌سه‌رێكی ئه‌وروپی یه‌كگرتووبن به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاژانسی ئه‌وروپی پاسه‌وانانی سنور‌و بكرێته هێزێكی به‌تواناو له‌سه‌ر سنوره‌كان بڵاوه‌یان پێبكرێ.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه‌ئیتاڵیا بڕوای به‌چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی هه‌یه‌و پێی وانیه پڕۆژه‌ی ئه‌وروپی بتوانی چاره‌سه‌رێكی گشتگیری بۆ بكات بۆیه پێیانوایه ئیتالیا ده‌كرێ رێكه‌وتنیتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی په‌یوه‌ست به‌و كێشانه‌دا ئیمزا بكات چونكه ئیتالیا وای ده‌بینێ ناوه‌نده‌كانی پرۆژه‌ی ئه‌وروپی بۆ تۆماركردنی كۆچبه‌ران هه‌نگاوی باشی نه‌ناوه بۆ دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌چاودێری له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا یان جیاكردنه‌وه‌ی خێرای ئه‌وانه‌ی داواكاری په‌نابه‌ری شه‌رعییان پێشكه‌شكردوه و ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر باری ئابووری رویان كردۆته ئه‌وروپا كه‌ده‌بێت ره‌وانه بكرێنه‌وه..له‌به‌ر ئه‌وه پرۆژه‌ی خاڵه هه‌رێمیه‌كان كه‌بڕیاربوو بۆ كۆچبه‌رانی تازه دابنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌له‌ناو ده‌ریا رزگار ده‌كرێن له‌نقوم بوون تائێستاش به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ولاتانی خوارووی حه‌وزی ناوه‌ڕاست و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و ناوه‌نده له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان كێشه‌كان به ته‌م و مژاوی ماونه‌ته‌وه.
له‌و لوتكه‌یه‌دا بریاره مه‌سه‌له‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپاو رێكخستنه‌وه‌ی گومرگه‌كان و مه‌سه‌له‌ی ئێرله‌نده‌و چه‌ندین مه‌له‌فی تر تاو‌و توی بكرێ.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24