riklam

فێستیڤاڵی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌سلێمانی سازده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 12:57 PM - 2018-09-20
.

.

رێكخراوی هایما به‌دروشمی ته‌رزه‌نوێكانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیرو هونه‌ری سلیمانی فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌سلێمانی سازده‌كات.

فێستیڤاڵه‌ گرنگی به‌ده‌قی ( شیعر و چیرۆك و سیناریۆی شانۆ و كورته‌فیلم ) گه‌نجان و لاوان ده‌دات، هه‌روه‌ها باشترین (كورته‌ فیلم و نمایشی شانۆ) پڕخوێنه‌رترین پڕفرۆشترین كتێبی (ڕۆمان و چیرۆك ، شیعر ) بۆ ساڵێ 2018 خه‌ڵات ده‌كات.

مه‌رجه‌كانیشیان به‌شداربوانی چیرۆك ده‌بێت كورته‌ چیرۆك بێت و له‌ 1500 وشه‌ زیاتر نه‌بێت، له‌ هیچ جێگه‌و كتێبێكدا بڵاو نه‌كرابێته‌وه‌.

 پێوه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه‌ش به‌ شیعر به‌شداریده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌قی شیعر چوار په‌ره‌ی A4 بێت و له‌ هیچ جێگه‌و كتێبكدا بڵاو نه‌كرابێته‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ سیناریۆی كورته‌ فیلمیش پێویسته‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانی چیرۆك و هونه‌ری سینه‌مایی له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌بكات و له‌ هیچ جێگه‌یه‌ك بڵاو نه‌كرابێته‌وه‌ و خواستن و لێكچوو نه‌بێت .

ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ سیناریۆی شانۆ ده‌بێت هه‌موو مه‌رجه‌ هونه‌رییه‌كان و چیرۆكی تێدابێت و نه‌كرابێت به‌شانۆ هیچ ده‌قێكی لێكچو خواستن وه‌رگێرداراو ناتوانێت به‌شداربێت .

 ئه‌توانن له‌ڕێگای په‌یجی ڕێكخراوی هایما یان ئیمه‌یڵی په‌یجی ڕێكخراو ئیمێڵ [email protected] بنێرن. له‌ 20/9/2018 تا 1/11/2018 بابه‌ته‌كان.

PUKmedia راگه‌یاندنی رۆشنبیری سلێمانی

r1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket