riklam

پشده‌ر.. هاووڵاتیه‌ك كوژرا

کوردستان 12:57 PM - 2018-09-20
.

.

له‌سه‌ر پوش و پاوه‌ن گرژی كه‌وته‌ نێوان دوو گوندی سنوری قه‌زای پشده‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و باردۆخه‌كه‌ش له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دایه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی راپه‌ڕین، شه‌وی ڕابردوو سه‌عات 12:00 ، شه‌ڕ له‌ نێوان گوندی ( جه‌لكان و مه‌مكان ) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ قه‌زای پشده‌ر ڕوویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی (ق.ح.ن) ته‌مه‌ن 35 ساڵان له‌ ره‌گه‌زی نێر پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌ دانیشتوی گوندی مه‌مكان كوژرا كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.

پاش گه‌یاندنی ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا هه‌ردوو گونده‌كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دایه‌و بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و جارێكی تریش كێشه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نێوان دانیشتوانی هه‌ردوو گونده‌كه‌، به‌ڵام سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket