riklam

به‌وێنه‌.. له‌ سلێمانی یادی عاشورا ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 12:56 PM - 2018-09-20
.

.

ئه‌مڕۆ 20-9-2018 رێوڕه‌سمی عاشورا به‌ هێمنانه‌ له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

مزگه‌وتی حسینیه‌ له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ له‌ رێوڕه‌سمێكی هێمنانه‌دا له‌ شاری سلێمانی یادی عاشورا_یان كرده‌وه‌.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه‌ به‌سه‌دان ژن و پياوی سونه‌ و شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب ئاماده‌ی بوون، به‌ ڕێپێوانێكی هێمنانه‌ ده‌ستیپێكرد، كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ئاماده‌بوان ده‌كراو دواتر له‌ مزگه‌وتی حسه‌ینیه‌ی سلێمانی به‌ وتنه‌وه‌ی ماته‌م بۆ ئیمام حسه‌ین و خواردنی تایبه‌ت به‌و رۆژه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ كۆتایی پێهێنرا.

دكتۆر عیسمه‌ت خافاقی ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتی حسه‌ینیه‌ له‌ سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: عیراق له‌م رۆژگاره‌دا به‌ دۆخێكی ناله‌باردا تێده‌په‌ڕێت، به‌و هۆیه‌وه‌ ئێمه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌به‌رگری له‌ مافه‌كانمان بكه‌ن و داكۆكی له‌ پرسی ئێمه‌ بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین.

PUKmedia تایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket