riklam

سائرون فه‌یاز ره‌تده‌كاته‌وه‌

عیراق 12:56 PM - 2018-09-20
.

.

هاوپه‌یمانی سائرون كه‌ موقته‌دا سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كات، ره‌تیده‌كاته‌وه‌ فالح فه‌یاز ببێته‌ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.

 

عه‌باس علێوی ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانی سائرون رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵاو موقته‌دا سه‌در بێت، كه‌ كه‌سێكی دوور له‌كاری حزبی و پاك و ته‌كنۆكرات بێت".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" راسته‌ فالح فه‌یاز له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكی سیاسی په‌سه‌نده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكی حزبیه‌و مه‌رجه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت و موقته‌دا سه‌در نایگرێته‌وه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket