riklam

به‌وێنه‌ .. شه‌ڕڤانان پیلانێك پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 12:48 PM - 2018-09-20
.

.

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ له‌باشوری خۆرئاوای كۆبانێ ژماره‌یه‌ك تیرۆرست ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه‌ ویستویانه‌ هێرشبكه‌نه‌ سه‌رناوچه‌كانی كۆبانێ.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گوندی قوبه‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی شێخله‌ر له‌باشوری خۆرئاوای كۆبانێ له‌رۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕڤانان ده‌یان تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه‌.

 

وتیشی: ئه‌و تیرۆرستانه‌ی داعش و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێبووه‌و ویستوویانه‌ هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان.

 

رونیشكرده‌وه‌: ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیركراون و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیاندا گیراوه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket