riklam

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌واڵێكی كوردستان24 و رووداو ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 12:26 PM - 2018-09-20
.

.

راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌واڵێكی هه‌ردوو كه‌ناڵی رووداو كوردستان 24، به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم هیچ جۆره‌ بورجێكی له‌ناو بازنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا نیه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌...
شه‌وی رابردوو 19-9-2018 كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24 و كه‌ناڵی رووداو ڕاپۆرتێكی هه‌ڵه‌ و ناڕاستیان بڵاوكرده‌وه‌، گوایه‌ هه‌ندێك بورجی په‌یوه‌ندی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ فه‌رمانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه‌ ڕاوه‌ستێنراوه‌.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كۆمپانیای ناوبراو هیچ جۆره‌ بورجێكی له‌ناو بازنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌دا نیه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ ڕاستیه‌ و ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كاری و پڕكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ناڕاسته‌ بۆ مه‌رامێكی سیاسی و ئامانجداری خۆیانه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket