riklam

گیراوه‌یه‌كی خێرا بۆ كۆتاییهێنان به‌ چه‌وری سه‌رلوت

هەمەرەنگ 12:22 PM - 2018-09-20
.

.

چه‌وری یاخود زیبكه‌ی سه‌ر لوت یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌ بێزاركه‌ره‌كانی خانمان، هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خانمان سه‌رنجڕاكێشیان له‌ده‌ست بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لوت و روخسارتان ساف و بێ زیبكه‌بێت ئه‌وا ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربهنن.

گیراوه‌ی شه‌كرو لیمۆ و بیكرۆبۆنات

كه‌وچكێكی بچوك شه‌كر

كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ

كه‌وچكێكی بچوك بیكرۆبۆنات

كه‌وچكو نیوێك ئاو

ئاوی گوڵ

كه‌وچكێكی بچوك گلیسرین

كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین

چه‌ند گه‌ڵایه‌كی ریحانه‌

قاپێكی گه‌وره‌ بۆ هه‌ڵم یاخود ئامێری مه‌ساج

سه‌ره‌تا پێویسته‌ مه‌ساجێكی هه‌ڵم بكه‌یت بۆ ناوچه‌كانی لوت، هه‌ندێك گه‌ڵای ریحانه‌ ده‌كه‌یته‌ ئاوه‌كه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بۆكردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێستی سه‌ر لوت و بۆ ئه‌وه‌ی لابردنی زیبكه‌و خاڵه‌ ره‌شه‌كان ئاسانتربێت.

بیكرۆبۆناته‌كه‌ تێكه‌ڵی ئاوه‌كه‌ ده‌كه‌یت و به‌فڵچه‌یه‌كی ددانی خاوێن له‌سه‌ر پێسته‌كه‌ دایده‌نێیت و بڵاویده‌كه‌یته‌وه‌.

وازیلێده‌هێنیت بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قیقه‌ و دواتر به‌ئاوی شله‌تێن ده‌یشۆیت و به‌ره‌و خواره‌وه‌ كه‌مێك زه‌ختی لێده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری و خاڵه‌ ره‌شه‌كان بهێنرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

گلیسرین و هه‌نگوینه‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و له‌سه‌ر پێسته‌كه‌ جێیده‌هێڵیت بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌ و پاشان به‌ئاوی سارد ده‌یشۆیت و ئاوی گوڵه‌كه‌ به‌پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ ده‌ده‌یت له‌ روخسارت.

جارێكیتر مه‌ساجێكی هه‌ڵم ده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ده‌قیقه‌.

ئاوی لیمۆو شه‌كره‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات و دواتر پێسته‌كه‌ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ مه‌ساج ده‌كه‌یت .

PUKmedia سیدتی

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket