riklam

شۆفرلێت نوێترین ئۆتۆمبێلی بلایزه‌ر ده‌رده‌كات

هەمەرەنگ 11:01 AM - 2018-09-20
.

.

كۆمپانیای شۆفرلێت نوێترین ئۆتۆمبێلی جۆری بلایزه‌ری به‌رهه‌م هێنا، كه‌ به‌م زوانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ دیزاینێكی سه‌رنجراكێشی هه‌یه‌ و كه‌ كۆكراوه‌ی ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسل و كامارۆی وه‌رزشییه‌، كه‌ شۆفرلێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رهه‌می هێناوه‌.

دیزاینی پێشه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ عه‌ته‌ره‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی فراوانه‌و گڵۆپه‌كانی باریكه‌.

5b9fba79d43750e41d8b4570.jpg

به‌شی ناوه‌وه‌ی فراوانه‌و جێگای 7 سه‌رنشین ده‌بێته‌وه‌، سندوقی پشته‌وه‌ی 818 لیتره‌و ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ببێته‌ ئۆتۆمبێلێكی خێزانی.

ئۆتۆمبێلی بلایزه‌ر دوو جۆر بزوێنه‌ری بۆ دانراوه‌، یه‌كه‌میان، به‌ قه‌باره‌ی 2.5 لیتر و به‌ توانای 193 ئه‌سپ به‌رهه‌م هێنراوه‌، به‌ڵام جۆری دووه‌میان، 6 پستۆنه‌و قه‌باره‌كه‌ی 3.6 لیتره‌ و توانای 305 ئه‌سپی هه‌یه‌.

PUKmedia روسیا الیوم

و/ گۆران قادر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket