riklam

10 ته‌مه‌ڵترین گه‌لانی جیهان دیاری كران

هەمەرەنگ 10:08 AM - 2018-09-20
.

.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیدا ته‌مه‌ڵترین گه‌لانی جیهانی ئاشكرا كرد وئه‌مریكی و  عێراقیه‌كانی به‌ ته‌مه‌ڵترین گه‌لی سه‌ر زه‌وی دیاری كراون.

 ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گه‌لانی ته‌مه‌ڵی جیهان ئه‌نجامدا، توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2016 ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ پشت به‌ كه‌می جوڵه‌ و وه‌رزش نه‌كردن به‌ستووه‌، توێژینه‌وه‌كه‌ 358 پرسیاری له‌ 1.9 ملیۆن كه‌س كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان ( له‌سه‌رو 18 ساڵاندایه‌)، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له‌ ڕاپرسیه‌كه‌ یان توێژینه‌وه‌كه‌دا كردووه‌، هاوڵاتی 168 وڵاتی جیاواز بوون.

توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ 1.4 ملیار كه‌س، واته‌ چاره‌كێكی دانیشتووانی جیهان وه‌رزش ناكه‌ن،  له‌ نێو ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌ناودا ئه‌نجامدراوه‌ له‌ %27.5 یان وه‌ك پێویست وه‌رزش ناكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ڕێژه‌ی ژنان و پیاوان جیاكراوه‌ته‌وه‌، ژنان به‌ ڕێژه‌ی له‌ 31.7 % و پیاوانیش به‌ ڕێژه‌ی له‌ %23.4 بووه‌.

الكسل (1).jpg

پێوانه‌ی بنه‌ڕه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ پشت به‌ستن بووه‌ به‌ وه‌رزش كردن، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌فته‌یه‌كدا له‌ 150 خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت،هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكیه‌ ئاساییانه‌ی تر كه‌ مرۆڤ له‌كاتی كاركردن و ڕۆشتن و كاته‌ به‌تاڵه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات ، پشتی پێبه‌ستراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ته‌مه‌ڵترین گه‌لن، ئه‌وا وڵاتانی  هه‌ردوو ئه‌مریكاییه‌كه‌ پله‌ی باڵایان له‌و 10 وڵاته‌ پێدراوه‌ كه‌ ته‌مه‌ڵترینن، به‌شێوه‌یه‌ك چوار وڵات له‌و دوو كیشوه‌ره‌دا به‌ ته‌مه‌ڵترین گه‌ل دانراون، له‌وانه‌  به‌رازیل كه‌ به‌ وه‌رزشی تۆپی پێ ناسراوه‌،دوو ده‌وڵه‌تی زه‌ریای ئارام و سامی ئه‌مریكی و دورگه‌كانی مارشاڵ و به‌شه‌ ئه‌وروپیه‌كه‌ی قوبرس.

له‌كیشوه‌ری ئاسیا چوار وڵات پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌كه‌ كه‌، كوه‌یت پله‌ی یه‌كه‌م و سعودیه‌ پله‌ی سێیه‌م و عێراق له‌ پله‌ی چواره‌مدا دێت.

 

PUKmedia  گۆران قادر

س: ساسه‌ پۆست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket