riklam

هۆڵه‌ندا.. پرسه‌ی مام ته‌ها قادر ده‌رگه‌له‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پرسەنامە 10:06 AM - 2018-09-20
.

.

مه‌راسیمی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو (مام ته‌ها قادر ده‌رگه‌له‌یی) باوكی (شه‌هید مه‌ولان و مامۆستا لوقمان و حه‌سیبه‌خان) له‌هۆڵی كۆمیته‌ له‌شاری ده‌نهاخ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23/09/2018 سه‌عات 13:00 تا 16:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ ناوی ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كان و كۆچبه‌رانی كورد له‌هۆڵه‌ندا، پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو(مام ته‌ها ده‌رگه‌له‌یی) ده‌كه‌ین، باوكی به‌ڕێزان (شه‌هید مه‌ولان و مامۆستا لوقمان و حه‌سیبه‌خان)ی هاوسه‌ری به‌رێز (مامۆستا عالم ده‌رگه‌له‌یی)، به‌داخه‌وه‌ كۆچكردوو له‌ شاری هه‌ولێر به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

داواكارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن، ئه‌مه‌ دوا ناخۆشی ئه‌و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌ بێت و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ كه‌س وكارو هاوڕێیان و دۆستانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 23/09/2018 كات 13:00 تا 16:00ی عه‌سر له‌ هۆڵی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ شاری ده‌نهاخ، بۆ پیاوان و ژنان پرسه‌ی بۆ داده‌نێن له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌.

Melkwegstraat 2
2516 AJ Den Haag

بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پرسه‌كه‌ له‌ ڕێگای ڤایبه‌ر و ته‌له‌فۆنی (مامۆستا عالم ده‌رگه‌له‌یی)ه‌وه‌:

0654394946
هه‌ڤاڵان و براده‌رانی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو


PUKmedia تایبه‌ت

 

443563.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket