riklam

فوئاد مه‌عسوم و سه‌عدی پیره‌ پێشهاته‌كانیان تاوتوێكرد

ی.ن.ک‌‌ 08:25 PM - 2018-09-19
.

.

سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازی له‌ لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19-9-2018 سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ شاری سلێمانی پێشوازیی كرد له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان، به‌ تایبه‌تیی به‌ڕێوه‌چونی راوێژ و راگۆڕینه‌وه‌كانی ئێستای په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و كاركردن بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی و به‌دیهێنانی داواكارییه‌ ره‌واكانی هه‌موو پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ وڵاتدا.


PUKmedia  / ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket