riklam

سەرۆك كۆمار و كۆسرەت رەسوڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دووپاتدەكەنەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:47 PM - 2018-09-19
.

.

ئەمڕۆ 19-9- 2018 دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە شاری سلێمانی پێشوازییكرد لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان .

لە دیدارێكدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا دەربارەی دوایین پێشهاتی سیاسیی لە عیراق و ئاماژەكرا بۆ پێویستیی یەكخستنی هەوڵەكان لە پێناوی پەلە كردن لە هەنگاونانی پێویست  بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ .

دوپاتكردنەوەی گرنگیی یەكخستنی هەوڵەكانیش بۆ پاراستنی دەستكەوتە باڵا نیشتمانییەكان  و بەدیهێنانی ئومێد و خواستی  پێكهاتە جیاجیاكان لە وڵات ،تەوەرەیەكی تری دیدارەكە بوو.

لەلایەكی تریشەوە هەر ئەمڕۆ دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق دكتۆر لە شاری سلێمانی پێشوازییكرد لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گۆڕانكارییە سیاسییەكان ،بە تایبەتی بەڕێوەچونی راوێژ و راگۆڕینەوەكانی ئێستای پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەت و كاركردن بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزیی نیشتمانیی و بەدیهێنانی داواكارییە رەواكانی هەموو پێكهاتە و تەونە كۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتدا.

پاشان هەر ئەمڕۆ دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە سلێمانی پێشوازییكرد لە عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لە دیدارەكەدا  گفتوگۆ كرا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عیراق  و هەرێمی كوردستان  و پرۆسەی سیاسی و هەوڵەكان كە خراونەتە گەڕ بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عیراقدا  بەو جۆرەی خواستەكانی گەل دەستەبەر بكات بە هەمو پێكهاتەكانییەوە لە ئۆقرەیی و فراوانكردنی بازنەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان  و بەرەوپێشبردنی وڵات لە هەمو روویەكەوە.

PUKmedia  تایبەت

 

3546.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket