riklam

پێزانین

ی.ن.ک‌‌ 06:13 PM - 2018-09-19
.

.

د.محەمەد سابیر ئیسماعیل لەسەر خۆكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق پێزانینێكی بڵاوكردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە..

بە پێویستی دەزانم کە سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو ھەموو ھەڤاڵ و ھاورێ و بەرێزانە بکەم کە لە پرۆسەی خۆکاندیدکردنم بۆ  پۆستی سەرکۆمار وەک پالێۆراوی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر بەشی کوردستان. 

ئەمەکداری ھاوکاریکردنیانم لەو کۆششەی بۆ خزمەتی کوردستان و عیراقی دیموکرات و فیدرال بەرنامەم بۆ دارشتبوو ، بەتایبەتی وەک تێکۆشەرێک و کاندیدێکی یەکێتی سوپاسی زۆری ھەڤالانی ئەنجونی ناوەندی و سکرتاریەتی ئەنجومەنی بەرێز دەکەم کە بەرەسمی کاندیدبوونیان پەسەندکردم . ھەروەھا سوپاسی ئەو ھەڤالانەی سەرکردایەتی دەکەم کە لە سۆنگەی متمانەبوونیان بە ھەڤالی خۆیان لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا دەنگیان پێدام. 

دیارە خۆکاندیکردنی من لەو ئەرکەدا بۆ خزمەتی کورد و یەکێتی و رێبازی مامی گەورەمان بوو  کە رێبازی راپەراندنی ئەرکی سەرشان و قبوڵکرنی مافی خۆکاندیدکردن و پەسەندکردنی دەرەنجامی دەنگدانی دیموکراتیشە. 

بەم بۆنەیەوە دووپاتی دەکەمەوە وەک ھەمیشە ھەڤاڵ و ھاورێی تێکۆشانی ھەموو یەکێتییە بەئەکەمەکانم و لەسەر ھەمان رێچکەی خزمەتی کوردستان و یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و عێراق و سیستمە دیموکرات و فیدرالییەکەی بەردەوام دەبم 

ھەمیشە شاد و سەربەز بن 

ھەڤالتان

بالێۆز دکتۆر محەمەد سابیر ئیسماعیل

2018-9- 19 سلێمانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket