riklam

رۆژنامەنوسێک بۆ حکومەتی ئەڵمانیا:پێشوازی لە ئەردۆگان خیانەتە

ریپۆرتاژ‌ 05:57 PM - 2018-09-19
.

.

ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی ناسراو حکومەتی ئەڵمانی بەخیانەتکار وەسف دەکات لەبەر ئەوەی ئامادەن پێشوازی لەئەردۆگان بکەن.

لەمیانەی کۆنگرەی میدیایی"ئیم 100 سانسوسی كولوكیوم" کەدوێنێ 18 ی ئەیلول لەپۆتسدامی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کارەکانی تەواوبوو ڕۆژنامەنوسی رۆژنامەی "دی ڤێڵت"ی ئەڵمانیا "یوسیل دینیز" کەلەلایەن تورکیاوە تۆمەتی تیرۆرستی خرابووە پاڵ خەڵاتی "ئێم 100"ی لەپای ئازایەتی و بوێری لەدەربریندا پێبەخشرا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەشدا یوسیل دینیزی رۆژنامەنوس ڕەخنەی لەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆگان گرت بۆ ئەڵمانیاو بەحکومەتی ئەڵمانیای وت پێشوازی لەئەردۆگان خیانەتە وتیشی ئەوەتا جارێکیتر حکومەتی ئەڵمانیا ئامادەیە خیانەت لەو هاوڵاتیانەی تورکیا بکەن کەکۆمەڵگایەکی ئازادو دیموکراتی و عیلمانیان دەوێ ئەوەتا ڤالتەر شتاینمایەری سەرۆکی ئەڵمانیا ئامادەیە لەمەراسیمی ڕەسمیدا پێشوازای لەتاوانبارێکی تۆمەتبار بەفڕاندن و بێسەرو شوێنکردنی ئینسان بکات.

ئەم خەلاتە سالانە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کەلەپێناوی دیموکراتی و ئازادی و ڕای ئازادو ئازادی رۆژنامەنوسیدا کاردەکەن..پیشتریش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆچکردو "هانزدیتریش گینریش وشێوەکاری کاریکاتێری دانیمارکی کۆرت فیستەر گاردو گۆڤاری شارلی ئەبدوی فەرەنسی گاڵتەجاڕ ئەم خەلاتەیان پێبەخشراوە.

یوسیل یونیز لەزیندانەکانی تورکیادا ماوەی ساڵێکی بەسەربردو لەمارتی ڕابردودا ئازادکرا، یوسیل دینیز لەلایەن داواکاری گشتی تورکیاوە تۆمەتی پروپاگەندەی بۆ تیرۆر خرابووە پاڵ کەبەقەولی ئەوان بۆتە مایەی فیتنەو وروژاندنی خەڵکی..یوسیل لەدوای ئازادکردنی یەکسەر گەڕایەوە ئەڵمانیا بەلام دۆسیەکەی لەلایەن دادگای تورکیاوە دانەخراوە.سەبارەت بەم خەڵاتە دیتمار فودیکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی براندنبۆرگ لە کۆنگرەکەدا وتی یوسیل دینیز توانی سەرنجی گەورەی من ڕابکێشێت و سەرسام بم بەهەڵوێستی ئازایەتی و ڕوبەڕووبونەوەی لەزیندانەکانی تورکیادا.لەکۆنگرەکەدا نزیکەی 60 سەرنوسەرو مێژوو نوس و کەسایەتی سیاسی لەئەوروپاو ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداریانکرد.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

لەدۆیچە ڤیللەوە

image004.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket