riklam

كچانی كوردستان گوڵ دەبەخشنەوە

کوردستان 05:31 PM - 2018-09-19
.

.

گروپێكی كچان لەپێناو كۆتایی هێنان بە ململانێی سیاسی و ئەو بارودۆخەی هەرێمی كوردستانی پێدا تێدەپەرێت لە سلێمانی گوڵی سپی كە رەمزی ئاشتییە  دەبەخشێتەوە.

ئەمڕۆ 19-9-2018 گروپی كچانی كوردستان هەڵمەتێكی گوڵ بەخشینەوەیان ئەنجامدا، بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی شاری سلێمانی كە ماوەیەكی زۆرە بە نیو ململانێی سیاسیدا تێدەپەڕێ و ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێ كەوتووەتەوە.

ئەندمێكی گروپەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: ئامانجی سەرەكی كەمپینەكە ئەوەیە كە هەموومان بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانەوە سلێمانی ئاشت بكەینەوەو پێشتریش سەردانی سەرجەم لایەنەكانمان كرد و بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییەكی جوانیان لێكردین.

گروپی كچانی كوردستان كە گروپی كچانی خۆبەخشی بێ لایەنە، پێشتریش چەندین چالاكی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

PUKmedia  بێساران تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket