riklam

بەغدا لێكۆڵینەوە لە دەستگیركردنی هاووڵاتیانی كورد دەكات

عیراق 04:53 PM - 2018-09-19
.

.

لەسەر داوای پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایسپارد لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو هەواڵانە بكرێت كە باس لە دەستگیركردنی ژمارەیەك هاوڵاتی كورد دەكەن لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای كەركوك.

لەوبارەیەوە دیلان غەفور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە PUKmedia ی راگەیاند: كە پۆلیسی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عیراق 6 هاووڵاتی كوردی لە قەزای داقوق دەستگیر كردووەو بەشێوازی جۆراوجۆر و دڕندانەترین رێگا ئەشكەنجەی داون.

ئاماژەی بەوەشكرد كە مەبەست لەو ئەشكەنجەدانە ئەوەبووە بەزۆر دان بەوەدابنێن كە كاری تیرۆریستییان ئەنجامداوە لە كاتێكدا هیچ تاوانێكی لەوجۆرەیان نەبووە.

وتیشی: هەموو نوێنەرانی كەركوك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دەستگیركراوەكانیان كردووە.

روونیشیكردوە كە پەرلەمانتارەكان یاداشتێكیان پێشكەش بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی كردووە و داوایان كردووە لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەوبارەیەوە بكرێت.

لەلایەن خۆشیەوە نوسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، وتی وەزیر رایسپاردووە لێكۆڵینەوە لە راستی و دروستی ئەو زانیارییانە بكرێت كە لە یاداشتەكەی پەرلەمانتارەكانی یەكێتیدا هاتووە.

نوسینگەكە لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، رایگەیاندووە، قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ فەریق محەمەد بەدر بریكاری ئاسایشی فیدراڵی راسپاردووە لێكۆڵینەوە لە راستی و دروستی ئەو زانیارییانە بكات كە لە یاداشتەكەی پەرلەمانتارنی یەكێتیدا هاتوون، هەروەك راشیسپاردووە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەو كەسانە بگرێتەبەر كە كەمتەرخەم بوون.

PUKmedia   تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket