riklam

لاهور شێخ جەنگی: بە نەیارانی یەكێتی دەڵێم سنوور مەبەزێنن

ی.ن.ک‌‌ 04:44 PM - 2018-09-19
.

.

لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت بە نەیارانی یەكێتی دەڵێم سنوور مەبەزێنن، ئەگەر سنور ببەزێنن ئەوا بەدەنگەكانمان ئاودیوی سنوریان دەكەینەوە.

لاهور شێخ جەنگی لەكەرنەڤاڵی جەماوەری بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە 105ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەناحیەی بازیان رایگەیاند: لەم هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەدا بڕیارمدا بوو قسە نەكەم، بەڵام لەسەر داوای ئێوە چەند قسەیەكتان بۆ دەكەم، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق هەموومان لێرە لەكات و ساتێكدا كۆبووینەوە كە نەیارەكانمان تەحەدای یەكێتییان كردبوو، دراوسێكانمان لەهەوڵی ئەوەدا بوون خەونی ئێوەو منداڵەكانتان لەگۆڕ بنێن، بەڵام زۆر سەربەرزانە بەپشت و پەنای ئێوەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەرو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان خەونەكانمان لەگۆرٍِنان.

وتیشی:ئەمجارەش ئەركێكی قورسمان لەبەردەمەو بەئەمانەتەوەو دەنگەكانی رابردومان گەیاندۆتە بەغداو پەرلەمانتارەكان كە نوێنەرایەتی یەكێتی دەكەن شەڕ لەسەر مافەكانی كورد دەكەن لەبەغدا، بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارەش هیچی لەهەڵبژاردنی رابردوو كەمتر نیە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش داواتان لێدەكەم لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن سارد نەبنەوەو بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بڕۆن و ئاسمانی كوردستان سەوزپۆش بكەن..

لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند: ئەمجارەش دووبارە نەیارەكانمان خەریكە خۆیان كۆدەكەنەوە، لەهەوڵی ئەوەدان دووبارە هێرش بكەنەوە سەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ئەوەش وت: لەدوو رۆژی رابردوودا دەبینم دژ بەیەكێتی و قوباد تاڵەبانی سەگوەڕێك دەستیپێكردوە، هەر لێرەوە پێیان دەڵێم، تكایان لێدەكەم سنور مەبەزێنن، ئەگینا ئەگەر سنور ببەزێنن بەدەنگەكانمان ئاودیوی سنوریان دەكەین.

PUKmedia تایبەت 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket