riklam

كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی 105ی یەكێتی له‌بازیان ده‌ستی پێكرد

ی.ن.ک‌‌ 04:17 PM - 2018-09-19
.

.

یەكێتی , یەكێتی ئێوەیە , هەڵگیرسێنەری شۆڕشی نوێی گەلەكەمان وداهێنەری دروشمی مافی چارەنووس و هەڵسوڕێنەر و داینەمۆی ڕاپەڕین وپارێزەری دەستكەوتەكانی گەلەكەمان و ئەندازیاری حوكمڕانی یە وحزبی خەڵك وداكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی جوتیارانی هێزی بازوی گەلەكەمانە.

ئەو وتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی وسەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, لەمەراسیمی ناساندنی كاندیدان ولیستی (105)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە هات كەلە شارۆچكەی بازیان بەڕێوەچوو , هەرلەدرێژەی ووتەكانیدا لەنێو ئاپۆڕای سەوز پۆشی یەكێتی یەكانی بازیان ودەوروبەریدا داوای لێكردن رۆژی 30/9 بەگڕوتنێكی یەكێتی یانەوە وەك وەفایەك بۆ ڕۆحی مامی گەورەی گەلی كورد مام جەلال وسەرجەم شەهیدانی سەروەری گەلەكەمان و بۆ سەبوری خانەوادە ڕووسورەكانیان , ڕۆژی دەنگدان بكەنە كەرنەڤاڵی سەوزی هەمیشە بەهاری نیشتمان ودەنگ بەلیستی حزبی شەهیدان و حزبەكەی خۆتان , یەكێتی نیشتمانی كوردستان بدەن و بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی وبەخێرهاتنەوەی هەموو ئەوتێكۆشەرانەی كرد كە ڕۆژانە بەرەو ماڵە گەورەكەی یەكێتی دەگەڕێنەوە.

پاشان لاهوری شێخ جەنگی ووتەیەكی پێشكەش بەئامادەبووان كردو تیایدا وەك وەڵامێك بۆ نەیاران وئەوانەی چاویان بەسەركەوتنەكانی یەكێتی هەڵنای و چەند ڕۆژێكە سەرقاڵی سنور بەزاندن و دەیانەوێت سەروەرییەكانی یەكێتی ومێژووە پرشنگدارەكەی بشێوێنن , پێیان دەڵێم لەئاست بڵندی یەكێتیدا دەست بەسنگتانەوە بگرن و هێڵی سور مەبەزینن .                              

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket